هه‌رێز جه‌مال
له وڵاتی هندستان ماوه‌ی ده رۆژ ركابه‌رییه‌كانی مۆندیالی ژنان بۆ تازه‌پێگه‌یشتوان به‌رده‌وامه‌و كاروانی یارییه‌كانیش گه‌یشته وێستگه‌ی پێشكۆتایی.
له ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوو یارییه‌كانی چاره‌كی پێشكۆتایی به‌رێوه‌چوون، هه‌ڵبژارده‌ی نه‌یجیریا توانی به لێدانی پیناڵتی یه‌كلاكه‌ره‌وه ٤-٣ له ئه‌مه‌ریكا بباته‌وه پاش ئه‌وه‌ی له كاتی ئاسایی یارییه‌كه به گۆڵێك یه‌كسان بوون.
له یارییه‌كی تری چاره‌كی كۆتایی ، هه‌ڵبژارده‌ی ژنانی ئه‌ڵمانیا به دوو گۆڵی بێوه‌ڵام به‌رازیلی له پاڵه‌وانێتییه‌كه كرده ده‌ره‌وه‌و خۆشی پلیتی نیوه‌ی كۆتایی جامه‌كه‌ی بڕی.
وه‌ك ئه‌وه‌ی له خشته‌ی یارییه‌كانیش دانراوه، دوێنێ شه‌ممه هه‌ریه‌كه له كۆلۆمبیا به‌رامبه‌ر ته‌نزانیا یاریكردووه‌و ژاپۆن و ئیسپانیاش كۆتا یاری چاره‌كی پێشكۆتاییان ئه‌نجامداوه‌و براوه‌یان له‌گه‌ڵ نه‌یجیریاو ئه‌ڵمانیا چوار تیپه‌كه‌ی چوارگۆشه‌ی پێشكۆتاییان دروستكردووه‌و رۆژی چوارشه‌ممه یارییه‌كانی ئه‌و قۆناغه به‌رێوه‌ده‌چن و بڕیاره رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش یاری كۆتایی مۆندیاله‌كه به‌رێوه‌بچێت.