هه‌رێز جه‌مال
سه‌عات 7:30ـی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به فیكه‌ی ناوبژیوان ئه‌حمه‌د كازم به ئاماده‌بوونی نزیكه‌ی 25 هه‌زار هانده‌ر له‌سه‌ر یاریگای یانه‌ی دهۆك له جه‌وله‌ی پێنجه‌می خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی عیراق هه‌ردوو یانه‌ی دهۆك و هه‌ولێر له یاری كلاسیكۆی كوردستانی خوله‌كه به‌رامبه‌ر یه‌كتر یاریده‌كه‌ن .
ماوه‌ی شه‌ش ساڵه له خولی یانه نایابه‌كانی عیراق ئه‌م یارییه به‌رێوه‌نه‌چوو هۆكاره‌كه‌ش دابڕانی دهۆك بوو له خوله‌كه‌و دابه‌زینی بوو بۆ ریزه‌كانی خولی پله‌یه‌ك، پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ وه‌رزی ئه‌مساڵ ئه‌مه جاری یه‌كه‌مه له قۆناغی چوون هه‌ردوو یانه به‌رامبه‌ر یه‌كتر ده‌وه‌ستنه‌وه .
بۆ وه‌رزی ئه‌مساڵ، تیپی میواندار تووشی هیچ شكستێك نه‌بووه‌و به ده‌ستپێكێكی باش خۆی كرده‌وه به خولی نایاب، له چوار یاری رابردوو، دوو بردنه‌وه‌و دوو یه‌كسانی تۆماركردووه‌و خاوه‌نی 8 خاڵه‌و له خانه‌ی هه‌شته‌مه ، به پێچه‌وانه‌وه‌ی هه‌ولێره‌وه كه به‌یه‌كێك له خراپترین ده‌ستپێكه‌كانی له مێژووی خوله‌كه‌دا تێده‌په‌ڕێ ، سه‌رباری دوورخسته‌وه‌ی نزار مه‌حروسی راهێنه‌ر پاش سێ جه‌وله له چوار یاری رابردووی یانه‌ی پایته‌خت خاوه‌نی سێ شكست و یه‌كسانبوونێكه‌و مه‌به‌ستیانه له ده‌روازه‌ی دهۆكه‌وه یه‌كه‌م بردنه‌وه‌ی وه‌رزی ئه‌مساڵ بنووسنه‌وه .
هه‌ر ئه‌مڕۆش له خوله‌كه‌دا چه‌ند یارییه‌كی تر به‌م شێوه‌یه به‌رێوه‌ده‌چێت
زاخۆxنه‌جه‌ف سه‌عات 2:00
زه‌وراx نه‌ورۆز سه‌عات 3:00
نه‌فتی میسانxجه‌ویه سه‌عات 3:00
نه‌فتی به‌سرهxكاره‌با سه‌عات 4:00
حدود xته‌ڵه‌به سه‌عات 8:00