ئیسماعیل مه‌حمود
ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی رابردوو 1/4/2022 له مه‌راسیمێكی شایسته‌دا قورعه بۆ دیارییكردنی گروپه‌كان و یارییه‌كانی مۆندیالی داهاتووی قه‌ته‌ر – 2022 كرا كه كۆتایی ئه‌مساڵ و بۆ یه‌كه‌مین جار له مێژووی ئه‌م بۆنه جیهانییه‌دا له وه‌رزی زستاندا رێكده‌خرێت.
قورعه‌ی مۆندیالی قه‌ته‌ر – 2022 ئه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه كه چه‌ند یارییه‌كی گرنگ له خۆ ده‌گرێت كه هانده‌رانی تۆپی پێی جیهان چاوه‌ڕوانی ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها گروپه‌كان ته‌نیا گروپێكی ئاگرینی له خۆگرتووه كه گروپی پێنجه‌مه‌و ئیسپانیا و ئه‌ڵمانیا و ژاپۆن و براوه‌ی (كۆستاریكا × نیوزیله‌ندا) له خۆ ده‌گرێت.
چاوه‌ڕوانییه‌كان
هه‌رچی هه‌ڵبژارده ناودارو به‌هێزه‌كانیشه یاریی گرنگ چاوه‌ڕوانیان ده‌كات، ئه‌وه‌تا فه‌ره‌نسای خاوه‌ن نازناوی پاڵه‌وانی مۆندیالی پێشووی روسیا - 2018 له‌گروپی چواره‌مدا له ئه‌ركێكی قورس‌دا رووبه‌ڕوی دانیماركی به‌هێز ده‌بێته‌وه، به‌رازلیش كه خاوه‌نی زۆرترین جامی مۆندیاله و تائێستا 5 جامی مۆندیالی به‌رز كردۆته‌وه، له گروپی حه‌وته‌مدا رووبه‌ڕووی سویسرا ده‌بێته‌وه كه سویسرا توانی له قۆناغی گروپه‌كانی پاڵاوتنی كیشوری ئه‌وروپادا ئیتاڵیا تێپه‌ڕێنێت، جگه له سویسرا، كامیرۆن و سربیاش دوو هه‌ڵبژارده‌ی تری به‌هێزی گروپه‌كه‌ن.
مه‌راسیمی قورعه‌كه دیمه‌نی جوان و وتاری چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی گرنگی وه‌رزشی له‌خۆ گرت، دیدیه دیشانی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌ی جامی مۆندیالی پێشوو ده‌هێننه هۆڵه‌كه‌وه و ته‌سلیمی ده‌كه‌نه‌وه.
چی ووترا؟
ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال سانی ئه‌میری ده‌وڵه‌تی قه‌ته‌ر وتارێكی پێشكه‌ش كردوو به‌خێرهاتنی هه‌مووانی كرد‌و به‌ڵێنی ئه‌وه‌یدا كه ئه‌م مۆندیاله ده‌كه‌نه جوانترین مۆندیال و ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه نزیكه‌ی 3 ملیۆن كه‌س له‌سه‌رتاسه‌ری جیهانه‌وه دێنه قه‌ته‌ر بۆ بینینی مۆندیال و ئه‌مه‌ش ره‌نگه رووداوێكی بێ وێنه بێت له مێژووی دوور‌و درێژی مۆندیالدا.
هه‌رله‌مه‌راسیمه‌كه‌دا هه‌مووان گوێیان له گۆرانی (هه‌یا) بوو كه كچه هه‌نه‌رمه‌ندی ناوداری میسری شریهان تایبه‌ت بۆ ئه‌م مۆنداله چڕیبووی، دواتر ته‌عویزه‌ی مۆندیالیش ئاشكرا كرا.
ئینفانتینۆی سه‌رۆكی فیفاش وتاری خۆی پێشكه‌ش كرد‌و ووتی: ئای كه هه‌ستێكی جوانه هه‌موومان ئاوا له مۆندیال نزیك ده‌بینه‌وه، هه‌روه‌ها ووتی؛ هه‌مووتان به‌خێربێن، به‌خێربێن بۆ دۆحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر كه میوانداری مه‌راسیمی قورعه‌ی مۆندیالی ئه‌مساڵ ده‌كات كه من پێم وایه جوانترین و باشترین مۆندیال ده‌بێت كاتێك دیارترین هه‌ڵبژارده‌كانی تۆپی پێی جیهانی و یاریزانانی ناوداری جیهانی له‌گه‌ڵ نزیكه‌ی سێ ملیۆن كه‌س تێكه‌ڵاو ده‌بن كه بۆ بینینی مۆندیال له‌سه‌رتاسه‌ری جیهانه‌وه دێنه قه‌ته‌ر.
3 هه‌ڵبژارده ماون دیارییبكرێن
29 هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی وڵاتانی جیهان له‌سه‌رجه‌م كیشوه‌ره‌كاندا به‌ره‌سمی گه‌یشتوونه مۆندیالی قه‌ته‌ر، ته‌نیا سێ هه‌ڵبژارده ماون ئه‌وانیش له پاشكۆی پاڵاوتنه‌كانه‌وه ده‌بنه دوا هه‌ڵبژارده‌كانی سه‌ركه‌وتوو بۆ مۆندیالی قه‌ته‌ر و به‌م نزیكانه یارییه یه‌كلا كه‌ره‌وه‌كانیش بۆ دیارییكردنی ئه‌و سێ هه‌ڵبژارده‌یه ده‌كرێن.
هه‌ڵبژارده به‌شداره‌كان سه‌ره‌تا به‌پێی ریزبه‌ندییان له ریزبه‌ندیی جیهانی دا به‌مشێوه‌یه به‌سه‌ر 4 ئاستدا دابه‌شدران:
*ئاستی یه‌كه‌م- (قه‌ته‌ر-وڵاتی رێكخه‌ری مۆندیال، فه‌ره‌نسا-پاڵه‌وانی مۆندیالی پێشوو، به‌رازیل، به‌لجیكا، ئه‌رجه‌نتین، ئینگلته‌را، ئیسپانیا، پورتوگال).
*ئاستی دووه‌م- (هۆڵه‌ندا، ئه‌ڵمانیا، دانیمارك، سویسرا، ئۆرۆگوای، كرواتیا، مه‌كسیك، ئه‌مریكا).
*ئاستی سێیه‌م- (سه‌نیگال، ئێران، ژاپۆن، مه‌غریب، سربیا، پۆڵه‌ندا، كۆریای باشوور، تونس).
*ئاستی چواره‌م-كه‌نه‌دا، كامیرۆن، سعودیه، ئۆكوادۆر، غانا، براوه‌ی(وێڵز و ئۆكرانیا‌و سكۆتله‌ندا)، براوه‌ی (پیرۆ و ئوستورالیا و ئیمارات) براوه‌ی (كۆستاریكا و نیوزیله‌ندا).
پاشان ئه‌وه‌ی هه‌مووان چاوه‌ڕوانیان ده‌كرد دەستیپێکرد ئه‌ویش ئه‌نجامدانی قورعه‌كه بوو كه كام هه‌ڵبژاردانه له‌گه‌ڵ یه‌كتری له‌گروپێكدا ده‌بن، سه‌رجه‌م گروپه‌كان، كام هه‌ڵبژاردانه ده‌كه‌ونه هه‌شت گروپەکەوە، ئه‌نجامه‌كه‌شی به‌وشێوه‌یە ده‌رچوو كه‌له خشته‌كه‌دا دیاره.
ئێران ئه‌مریكا له یه‌ك گروپدا
هه‌ر له‌و مه‌راسیمی قرعه‌یه‌دا رووداوێكی تر سه‌رنجی هه‌مووانی به‌لای خۆیدا راكێشا كاتێك جارێكی تر ئه‌مریكا و ئێران كه دوو ركابه‌ری سیاسی گه‌وره‌ی سه‌ر گۆڕە‌پانی سیاسی جیهانن، كه‌وتنه‌وه یه‌ك گروپ و به‌ریتانیاش بۆ گروپه‌كه‌زیادبوو.
ئه‌وه‌تا هه‌رسێ هه‌ڵبژارده‌كه كه‌وتنه‌وه گروپێك و له گروپی دووه‌مدان و جگە له‌مانیش براوه‌ی پاشكۆی پاڵاوتنی ئه‌وروپاش له‌خۆ ده‌گرێت.
ئه‌م رووداوه مۆندیالی 1998 ی فه‌ره‌نسای هێنایه‌وه یادی هه‌مووان كاتێك ئه‌مریكا و ئێران له‌م مۆندیاله‌شدا به‌ر یه‌كتر كه‌وتنه‌وه‌و له یاریه‌كی پڕ حه‌ماسدا ئێرانییه‌كان 2-1 له ئه‌مریكایان برده‌وه.
یاریی ده‌ستپێك
هه‌رله په‌راوێزی قورعه‌كه‌دا، بڕیار درا كه یاریی نێوان سه‌نیگال و هۆڵه‌ندا یاریی ده‌ستپێكی ئه‌م مۆندیاله بێت، ئه‌م یارییه‌ش سه‌عات 1 ی نیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه 21/11/2022 فیكه‌ی دستپێكی بۆ لێده‌درێت و یارییه‌كه‌ش له یاریگای (الثمامة) ده‌كرێت.
هه‌ر ئه‌و رۆژە سێ یاریی تر به‌مشێوه ده‌كرێن:
*ئینگلته‌را × ئێران-سه‌عات 4 ی عه‌سر.
*قه‌ته‌ر×ئۆكوادۆر-سه‌عات 7 ی ئێواره.
*ئه‌مریكا × براوه‌ی پاشكۆی پاڵاوانی ئه‌وروپا.
یارییه‌كانی ئه‌م مۆندیاله‌ی قه‌ته‌ر له 8 یاریگای ئه‌و وڵاته به‌ڕێوه ده‌چن، كۆی گشتی سه‌رجه‌م یارییه‌كانی تا یاریی كۆتایی 64 یاریی ده‌بن، رۆژی 18/12/2022 یاریی كۆتایی له یاریگای لوسێل ده‌بێت.