باشترین هەشت كچە یاریزان بەشداریی دەكەن

10:54 - 2022-10-31
وەرزش
441 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ دوو شەممە دوا پاڵەوانێتیی تێنسی سەرزەوی كچان دەستپێدەكات كە پاڵەوانێتیی كۆتاییەكانی رابیتەی كچە یاریزانە موحتەریفەكانی جیهانە.
ئەم پاڵەوانێتییە بە پاڵەوانێتیی كۆتایی ساڵ ناو دەبرێت و باشترین 8 كچە یاریزانی جیهانی لە دوا ریزبەندییدا بەشداریی تیادادەكەن، یارییەكانیش لە فۆرت وۆرسی ویلایەتی تەكساسی ئەمریكا بەڕێوە دەچێت و كۆی بڕی خەڵاتەكانیشی 5 ملیۆن دۆلارە.
ئەو هەشت كچە یاریزانەش بەمشێوەیە بەسەر دوو گروپدا دابەشكراون:
*گروپی یەكەم؛ (جیسیكا بیگۆلا-ئەمریكا، مارییا ساكاری-یۆنان، ئونس جابر-تونس، ئارینا سابالینكا-بیلۆ روسیا)
*گروپی دووەم؛ (ئیگا شڤیۆنتیك-پۆڵەندا، كوكو گۆف-ئەمریكا، كارۆلین گارسیا-فەرەنسا، دارییا كاساتكینا-روسیا).
سیستمی یارییەكان بە جۆرێكە كە یەكەمی هەر گروپێك لەگەڵ دووەمی گروپی بەرامبەر یاریی پێش كۆتایی دەكەن و براوە لەم دوو یارییشەوە رۆژی 7/11/2022 یاریی كۆتایی دەكەن، شایانی باسە ساڵی پار گابرین مۆگۆرۆزای ئیسپانی پاڵەوانی ئەم پاڵەوانێتییە بووە.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان