سۆزیار یوسف
تیپی تۆپی پێی یانه‌ی سیروانی نوێ پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووی خولی نایابی كوردستان هه‌نگاوی ده‌ستپێكی وه‌رزی ئه‌مساڵی وه‌ك پێویست نییه‌و یانه‌كه‌ش له جه‌وله‌ی چواره‌می خولی نایابی كوردستان تووشی دووه‌م شكستی له‌سه‌ر یه‌ك بوو .
یانه پڕته‌قاڵیه‌كه‌ی شاری سلێمانی كه توانی وه‌رزی رابردوو به ئاستێكی به‌رز قه‌ڵغانی نازناوه‌كه به‌رزبكاته‌وه ، ئه‌م وه‌رزه به خراپی ده‌ستیپێكرد به جۆرێك ته‌نیا خاوه‌نی بردنه‌وه‌یه‌كه ئه‌ویش به ته‌نیا گۆڵێك بوو به‌رامبه‌ر دهۆك و دواتر شكستی به‌رامبه‌ر سه‌یدسادق و پاشان له یاریگای خۆی له جه‌وله‌ی چواره‌م به‌رامبه‌ر ده‌ربه‌ندیخان به گۆلێك دیسان سێ خاڵیان به‌خشی .
سیروانی نوێ، له‌م وه‌رزه‌دا چه‌ند یاریزانێكی بنه‌ڕه‌تی وه‌رزی رابردووی ماڵئاواییان كردووه‌و بڕیاربوو یانه‌كه شوێنگره‌وه‌یان به چه‌ند پیشه‌گه‌رێك پڕبكاته‌وه به‌ڵام ئه‌و یاریزانه نوێییانه ده‌نگیان نییه.
هه‌ر له گۆڵپارێزییه‌وه كه ئه‌حمه‌د به‌شاری گۆڵپارێزی ئێستای یانه‌ی دهۆكه له خولی عیراق و راستگۆ فه‌ریق رووی له نه‌ورۆز كردووه‌و شادمان سه‌باح و به‌هادین به‌كریش به‌ره‌و سلێمانی ماڵئاواییان كردووه .
بڕیاره رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو بۆ راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانیان له جه‌وله‌ی پێنجه‌می خوله‌كه له یاریگای فه‌رمانده‌یی سیروانی نوێ به‌رامبه‌ر سه‌یدسادق بوه‌ستێته‌وه .