ئەم وەرزەی فۆرمۆلا وەن

12:34 - 2022-04-04
وەرزش
173 جار خوێندراوەتەوە

وەرزی نوێی پێشبڕكێیەكانی پاڵەوانێتیی ئۆتۆمبێلی فۆرمۆلا وەن دەستیپێكردووە و مانگی رابردوو دوو قۆناغ كە یەكەم و دووەم قۆناغی پاڵەوانێتییەكە بوون لە بەحرەین و سعویە بەڕێوەچووە.
ئەم وەرزە 23 قۆناغی ئەم پاڵەوانێتییە بەڕێوە دەچن، رەنگە تەنیا قۆناغی روسیا كانسڵ بێت و سەرجەم قۆناغەكانی تر لەسەرجەم كیشوەرەكاندا بەڕێوەبچن، قۆناغی یەكەم 18 تا 20/3 لە بەحرەین  لەسەر حەلەبەی سخێر بەڕێوەچووە، قۆناغی دووەمیش 25 تا 27/3 لەسەر حەلەبەی جدە لە سعودیە بەڕێوەچووە، یەكەم تا سێیەمی هەردوو قۆناغەكە ئەم شۆفێران بوون:

قۆناغی بەحرەین (1)
-1 شارل لۆكلێر-مۆناكۆ (تیپی فێراری).
-2 كالۆس ساینس ئالبن-ئیسپانیا (تیپی فیراری).
-3 لویس هامیڵتۆن-بەریتانیا (تیپی مارسیدیس).

قۆناغی سعودیە (2)
-1 ماكس فریستابین-هۆڵەندا (تیپی رێدبۆڵ راسینگ).
-2 شارل لۆكلێر-مۆناكۆ (تیپی فێراری).
-3 كالۆس ساینس ئالبن-ئیسپانیا (تیپی فیراری).
ریزبەندیی یەكەم تا دەیەم شۆفێر پاش ئەم دوو قۆناغە بەمشێوەیەیە:

شۆفێرەكان
-1 شارل لۆكلێر-مۆناكۆ(تیپی فێراری) (45 خاڵ).
-2 كالۆس ساینس ئالبن-ئیسپانیا  (تیپی فیراری)(33 خاڵ).
-3 ماكس فریستابین-هۆڵەندا (تیپی رێدبۆڵ راسینگ)(25).
-4 جۆرج راسیل-بەریتانیا (تیپی مارسیدیس)
(22 خاڵ).
-5 لویس هامیڵتۆن-بەریتانیا  (تیپی مارسیدیس)(16).
-6 ئیستیبان ئاكۆن-فەرەنسا(تیپی ئالبین)(14 خاڵ).
-7 سێرجیۆ پێرێز-مەكسیك (تیپی رێد بۆڵ راسینگ)(12 خاڵ).
-8 كیڤن ماگنۆسن-دانیمارك 
(تیپی هاس  F1) (12 خاڵ). 
-9 ڤاڵتێری بۆتاس-فینلەندا(ئالفا رۆمیۆ)
(8 خاڵ).
-10 لاندۆ نۆریس-بەریتانیا(ماكلارین)
(6 خاڵ).

قۆناغەكانی ئەم مانگە
وەك ئاشكرایە مانگی ئاداری رابردوو ئەو دوو قۆناغە كراون، ئەم مانگەش (نیسانی 2022) هەردوو قۆناغی ئوستورالیا و ئیمیلیای رۆمانیا بەمشێوەیە دەكرێن:
*قۆناغی ئوستورالیا (3) 8 تا 10/4/2022.  
*قۆناغی ئیملیا-رۆمانیا (4) 22 تا 24/4/2022.

بابەتە پەیوەندیدارەکان