مەحمود شێرزاد
مەولانای بەلخی دەڵێ: مرۆڤ لە دوو سەرچاوەوە دەتوانێ دەستی بە زانست رابگا، ئەکەم: لە رێگەی هەوڵەوە، واتە هەوڵی بۆ بدا، بۆ نمونە دەرس بخوێنێ یان کتێب بخوێنێتەوە و موتاڵا و لێکۆڵینەوە بکا و...هتد، ئەمەی ناو نابوو زانستی هەوڵ بۆ دراو. دووەم: لە رێگەی راگرتنی هەوڵەوە، واتە کەسەکە هەموو هەوڵێکی دەرەکیی رابگرێ، بگەڕێتەوە ناوەوە، هۆشی کۆکاتەوە و تەرکیزی لەسەر ناسینی بنەڕەتی خۆی رابگرێ و بەهۆی تەرکیزەوە لەخۆیدا قووڵ بێتەوە. مرۆڤ لەم رێگەیەوە بە سەرچاوەی خۆی و بە بنەڕەتیی بنەڕەتی خۆی دەگاتەوە کە ئەو بنەڕەتە زانستی راستەقینە و ئەزەڵی و ئەبەدییە، بەم شێوەیە زانست تێیدا هەڵدوقووڵێ، ئەمەی ناونابوو زانستی هەڵقووڵاو.
مرۆڤ لە رێگەی زانستی هەڵقووڵاوەوە تێدەگا «هەقیقەت» چەمکێکی زەینی نیە، واتە زەینی بیرمەندانە و فەیلەسوفانەی هەندێ مرۆڤ داینەهێناوە، بەڵکوو خۆی هەیە و ئەزەلی و ئەبەدیی و رەهایە، بنەڕەتیی بنەڕیتی ئەم گەردوونەیە و ئێمە تەنیا دەتوانین لێی بە ئاگا بین.
سێ رێگە بەرەو هەقیقەت
لە سیستەمی پەروەردەی یۆگادا بۆ تێگەیشتن و درککردن و وەسڵبوونەوە بە هەقیقەت و زانستی راستەقینە سێ رێگە هەیە، یانی ئێمە بۆ ئەوەی «هەقیقەت»ی خۆمان و ئەم بوونە بناسین و تێبگەین هیچ چارەمان نیە کە دەبێ یەکێک لەم سێ رێگەیە بەکار بێنین. یەکەم: رێگەی تێڕامان، واتە ئاگاییمان بشکێنینەوە بەرەو ناوەندی خۆی، نەهێڵین لە خۆمان دوورکەوێتەوە و رێگەی نەدەین بە شتەکانیترەوە سەرقاڵ بێ. بۆ ئەوەی بتوانین ئەوکارە بکەین دەبێ هۆشمان کۆ بکەینەوە و توانای تەرکیزمان بەهێز بکەین تا ئەوەی بتوانین ئاگاییمان لەسەر ناوەندی خۆی رابگرین. ئەم رێگەیە رێگەی سەرەکییە، راستەوخۆ وەسڵمان دەکاتەوە بە سەرچاوەوە، بەهەرحاڵ ئەم بوونەوە لەسەرچاوەیەکی هۆشمەند و ژیر و بەئاگاوە، لە زانستێکەوە سەریهەڵداوە کە تاکە «هەقیقەت»ە و هەر یەک لە ئێمە لەوە سەرچاوەمان گرتووە. هەربۆیەش ئەم گەردوونە زانستە و تاکە زانستی راستەقینەشە، ئێمەش نەک هەر وەسڵێن پێوەی، بەڵکوو بەشێکین لەو کە لەرێگەی تێڕامانەوە دەتوانین لەم خەوە فرەرەهەندەی ئێستا وەخەبەر بێین و ئەم هەقیقەتە بناسین و درک بکەین.
دووەم: ئەگەر خۆمان نەمانتوانی خۆمان راستەوخۆ لە رێگەی وەسڵەوە هەقیقەت دەربکەین، دەتوانین لە ئوستادێکی وەربگرین کە خۆی وەسڵبۆتەوە و خۆمان بە مامۆستایەکی راستەقینە بسپێرین و سەرمانی لا دابنین. لەم حاڵەتەدا گورو یان ئوستاد بەومەرجەی دڵمانی بۆ بکەینەوە دەتوانێ یارمەتیمان بدا تا خۆمان بناسین و هەقیقەت دەرک بکەین. هەر لەبەر ئەوەشە هەبوونی ئوستاد و دڵکردنەوە بۆ ئوستاد ئەوەندە گرنگە لەم بوارەدا.
سێیەم: کتێب، یانی ئەگەر خۆمان نەمانتوانی راستەوخۆ وەسڵبینەوە، یان تەنانەت «گورو» و «ئوستاد»یشمان دەست نەکەوت، دەبێ کتێبێک بەکار بێنین کە «گورو» یان «ئوستاد»ێکی راستەقینە، واتە مامۆستایەک کە خۆی وەسڵبۆتەوە نووسیبێتی، لێرەوە دەتوانین لە رێگەی کتێبێکی واوە وەسڵبینەوە و ئەم کتێبە دەتوانێ یارمەتیمان بدا خۆمان بناسین، کتێبێکی لەم چەشنە بیرکردنەوە و خەیاڵات رادەگرێ، هۆش کۆ دەکاتەوە و تەرکیز بەهێز دەکا، لەبەر ئەوەی کتێبێکی لەم چەشنە باسی «خود»ی راستەقینە دەکا باسی «ناخود» ناکا، یانی باسی ئەوە ناکا کە ئێمە نیە، هەوڵنادا ئەو بناسین یان هانمانادا ببین بەو شتەی کە ئێمە نیە، بەڵکو یارمەتیمان دەدا لە هەموو ئەوانە ئازاد بین کە لەڕووی نەزانییەوە بۆ خۆمان و بە هەقیقەتیان دەزانین، دەمانگەڕێنێتەوە ناوەوە و لە خۆمان نزیک دەکاتەوە نەک زیاتر لە خۆمان دوور بکاتەوە.
ئێمه هیچ فێری که‌س ناکه‌ین
یۆگییه‌کان ده‌ڵێن مرۆڤ وه‌سڵە به مه‌عریفه‌ی گه‌ردوونییه‌وه. واته پێشوه‌خت هه‌موو شتێک ده‌زانین، به‌ڵام له بیرمان چۆته‌وه. یۆگا و تێڕامانی قووڵ وه‌بیرمانی دێنێته‌وه، واته وه‌سڵ ده‌بینه‌وه و ئاگایانه ئاگادار ده‌بینه‌وه. له یۆگا و عیرفاندا به‌مه ده‌ڵێن رووناک بوونه‌وه. دواتر ئه‌فلاتوونیش له ئاکادێمیاکه‌یدا هه‌مان شتی گوت، گوتی: «ئێمه هیچ فێری که‌س ناکه‌ین، ته‌نیا هاوکاری که‌سه‌کان ده‌که‌ین شته‌کانیان وه‌بیر بێته‌وه، ئه‌وان پێشوه‌خت هه‌موو شتێک ده‌زانن». دوای ئه‌و عارفانی ئیسلامی سه‌ر به هه‌ردوو قوتابخانه‌ی عیرفانی به‌غدا و خوراسان، واته قوتابخانه‌کانی «یه‌کێتی بوون» و «عیشقی گەردوونی» هه‌مان شتیان دووباره کرده‌وه. جا ئه‌زقه‌زا مه‌ولانا به کرداریش سه‌لماندی.
ئه‌وه‌ی مه‌ولانا گوتوویه و مه‌ولانای پێ ده‌ناسرێ ئه‌و زانستانه نین که پێشتر له حوجره‌کانی باوکی، لای ته‌رمه‌زی و ئیبن عه‌ره‌بی یان له کتێبه‌کاندا خوێندوونی و خوێندوویه‌ته‌وه. به پێچه‌وانه دوای دیداری له‌گه‌ڵ «شمس» ئه‌و زانست و زانیارییه وه‌رگیراو و هه‌وڵ بۆ دراوانه‌ی به ته‌واوی وه‌لا نا. ئه‌وه‌ی مه‌ولانا ده‌یڵێ و زۆربه‌ی زانسته‌کان و ته‌نانه‌ت پڕه له ئاماژه‌ی کوانتۆمی ورد و دروست له به‌ره‌نجامی ئه‌م وه‌سڵه‌وه‌یه به بنه‌ڕه‌تەوە، واته وه‌سڵه به سه‌رچاوه‌ی «بوون»ه‌وه، بەڵام ئوستادێک یارمەتی داوە و بە بێ یارمەتی ئوستاد و بە بێ دڵ کردنەوە بۆ ئوستادەکەی نەیدەتوانی وەسڵ بێتەوە.
یۆگا شاڕێگەی زانست
یۆگا زانستی زانسته‌کانه، زانستی دایکه، به‌ڵام زۆربەی خەڵک یۆگا تەنیا بە ورزش و لایەنی جەستەیی دەزانن، یانی ئاگایان لە مەعریفە و زانست و عیرفانی یۆگا نیە، لە حاڵێکدا حاڵه‌ته جه‌سته‌ییه‌کان له یۆگادا بۆ وه‌خه‌به‌رهێنانی وزە خه‌وتووه‌کان و وه‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی پڕانا «وزه‌ی ژیان»ن له جه‌سته‌دا. هه‌رکاتێک تاقه‌ی پڕانا له له‌شدا وه‌ک سروه‌ی به‌یانیان هه‌ڵبکاته‌وه و وه‌گه‌ڕبکه‌وێته‌وه، به‌ره به‌ره له‌ش و مێشک له نه‌خۆشی و ناخۆشییه‌کان خاوێن ده‌کاته‌وه. ئینجا که‌سه‌که بۆ ئاستی وەسڵبوونەوە ئاماده ده‌کا، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی که‌سه‌که به‌دڵ و به گیان له راهێنان به‌رده‌وام بێ و هه‌موو راهێنانه‌کان به‌دڵ و به گیان جێبه‌جێ بکا.
یەکێک لە هەشت قۆناغەکەی یۆگا پێی دەگوترێ «پڕانایاما» واتە پەرەپێدانی وزەی هۆشمەندی ژیان لە رێگەی هەناسەوە. ئێمە بەهەناسەوە بە ژیان و ئاگایی و مەعریفەی هەقیقەوە وەسڵین، لەی رێگەی هەناسەوە دەتوانین هۆشمان کۆ بکەینەوە و توانای تێڕامان و وەسڵبوونەوەی راستەخۆ لە خۆماندا بەهیز بکەین و راستەوخۆ وەسڵ بینەوە، واتە زانستەکەمان هەڵقوڵاو بێ. یانی ئەوەمان وەبیر دێتەوە کە لە بیرمان چۆتەوە و ئەوە دەناسینەوە کە لەگەڵی بێگانە بووین و بەو بنەڕەتە وەسڵ دەبینەوە کە لێی دابڕاوین.
بە گوێرەی ئەزمونی یۆگی و سیستەمی زانستیی یۆگا، کە لە ئێستاوە دەکرێ ئەزموونی جەنابیشت بێ، شێواز و چۆنییەتی هەناسە هەڵمژین و هەناسەدانەوە جگە لەلەش پەیوەندی راستەوخۆی بە ئاستی ئاگاییەوە هەیە. بۆ نمونە ئەگەر رۆژانە بەشێکی زۆری کاتەکان هۆشت لەسەر هەناسە هەڵمژین و هەناسە دانەوەکانت بێ، هەناسەت بە سک بێ، واتە قووڵ و ئارام بێ، جگەی لەوەی هۆشت کۆ دەبێتەوە و تەرکیزت بەهێز دەبێ، جگە لەوەی لەشت ساغ دەبێ و دڵ و دەروونت ئارام دەبێتەوە، جگە لەوەی ژیانت لە هەموو روویەکەوە گۆڕانی باشی بەسەردادێ، ئاستی ئاگایی و درک و تێگەیشتنیشت گەشە دەکا، لەبەر ئەوەی ئەو هەوایەکی هەڵدەمژیی، تەنیا ئۆکسیژن نیە، بەڵکوو وزە و ئاگایی، واتە زانستی ئەزەلی و ئەبەدیی ژیانە کە لە یۆگادا پێی دەگوترێ «پڕانا».