كه‌رنه‌ڤاڵێكى وه‌رزشى له‌ ئامێزى سلێمانیدا

10:12 - 2022-11-13
وەرزش
416 جار خوێندراوەتەوە

خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق ،ئامادەی رێورەسمی کردنەوەی كه‌رنه‌ڤاڵێكى   وەرزشی بوو لەهۆڵی پارائۆلۆمپی لەشاری سلێمانی.
كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه‌ بەچاودێری سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپی نیشتمانی عیراقی و بۆردی وەرزشی (ی.ن.ک) و لەلایەن نوسینگەی یەکسانی نێوان هەردوو رەگەز لەلیژنەی ئۆڵۆمپی نیشتمانی عیراقی یەوە رێکخرابوو.
لەمیانی چالاکیەکانی کردنەوەی ئەو كه‌رنه‌ڤاڵه‌ وەرزشییەدا کە سەرتیپ عەلی لێپرسراوى بۆردی وەرزشی (ی.ن.ک) و جێگر و ئەندامانی لیژنەی ئۆڵۆمپی کوردستان ئامادەبوون، كه‌رنه‌ڤاڵه‌کە بەهاتنەژورەوەی کەژاوەی کچان و بەپۆشینی جلوبەرگی ئاڵ وواڵای کوردییەوە دەستیپێکرد.
دواتر  هەردوو مارشی نیشتمانی عیراقی و مارشی ئەی رەقیب پێشکەشکرا،بەیدا گەیلانی سەرۆکی نوسینگەی یەکسانی نێوان هەردوو رەگەز وتاری خۆی پێشکەشکرد و سەرباری دەربڕینی خۆشحاڵی بەئامادەبونی خانمی یەکەمی عیراق، گرنگی سازکردنی ئەم جۆرە میهرەجانە وەرزشییەی خستەروو کەبۆیەکەمینجارە لەعیراق و لەپارێزگای سلێمانی بەڕێوەدەچێت. 
خاتوو بەیدا ئاماژەی بەوەشکرد دەمانەوێ کچانیش هاوتای کوڕان رۆڵی خۆیان ببینن لە چالاکییە وەرزشییەکاندا و پێگە و بونی خۆیان بسەلمێنن و متمانەیان بەخۆیان زیاتر بێت و سەربکەون بۆ خول و پاڵەوانێتییەکان. 
هەر لەو چوارچێوەیەدا هەوڵ و پشتیوانییەکانی خاتوو شاناز بەرزنرخێنرا بۆ کەرتی وەرزشی، دواتر و لەیەکەم چالاکیدا ژمارەیەک یاریزان هاتنە ناو گۆڕەپان و چەند یارییەکی تۆپی سەرمێز بەڕێوەچوو.

بابەتە پەیوەندیدارەکان