سۆزیار یوسف
هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەمریکا وه‌ك یه‌كه‌م هه‌ڵبژارده‌ی به‌شدار له مۆندیالی 2022 گەیشتە دۆحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر.
گه‌یشتنی ئه‌مریكا له ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەمەدەوە بوو، یه‌كه‌م كه‌سیش كه هه‌نگاوی خسته خاكی دۆحه،گرێگ بەرهالتەری ڕاهێنەری هه‌ڵبژارده‌كه بوو.
حەسەن ئەلسوادی، ئەمینداری گشتی لیژنەی باڵای گەیاندن بەخێرهاتنی یەکەم تیپی گەیشتووی بۆ وڵاتەکەی کردووه‌و وتوێتی «زۆر خۆشحاڵین بە بەخێرهاتنی یەکەم یاریزان و ڕاهێنەر و ستاف بۆ دۆحه بۆ ئەوەی لە قەتەر ڕکابەری بکەن لە مۆندیالی 2022، هیوادارین یاریزانان و هاندەران چێژ لە هەموو ئەو شتانە وەربگرن کە قەتەر پێشکەشی دەکات لە یەکەم مۆندیالی فیفا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.»
ئەمریکا له قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌كانی ئینگلته‌راو وێڵزو هه‌ڵبژارده‌ی ئێران یاریده‌كات و مه‌شقه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ش له‌سه‌ر یاریگای یانه‌ی غه‌رافه ده‌بێت.
به پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی كه لیژنه‌ی رێكخه‌ری مۆندیالی قه‌ته‌ر 2022 دایناوه، رۆژانه هه‌ڵبژارده به‌شداره‌كان ده‌گه‌نه خاكی ده‌وحه‌و بڕیاره ئه‌مرۆش هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریب بگاته خاكی مۆندیال و دوا هه‌ڵبژارده‌ش به‌رازیل ده‌بێت كه رۆژی 19ـی مانگ فرۆكه‌كه‌یان ده‌گاته قه‌ته‌ر.