كۆبوونەوەی هەردوو سەرۆكی ئەمریكا و چین لە لووتكەی G20 دا

09:31 - 2022-11-15
جیهان
504 جار خوێندراوەتەوە

هیوا ئیبراهیم 

دوێنێ، لووتكەی گروپی G20 كە لە بالیی پایتەختی ئەندۆنیسیا بەڕێوەدەچێت، دیداری هەردوو سەرۆكی ئەمریكا و چینی بە خۆوە بینی، ئەم لووتكەیە پێنج دۆسێی دیار لەخۆدەگرێت.
دیداری جۆ بایدن و شی جینپینگ لەكاتێكدایە لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا، ئەمە یەكەم دیداری رووبەڕووی سەركردەكانی دوو گەورەترین ئابووریی جیهانە، ئەمەش دوای ئەوەی سێ ساڵ پێش ئێستا لە كۆشكی سپی، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەمریكا، پێشوازی لە سەرۆكی چین كرد. 
سەرۆكی چین لە میانی دیدارەکەیدا لەگەڵ هاوتا ئەمریكییەكەی، رایگەیاند: پەیوەندییەكانی چین و ئەمریكا ئێستا بەوجۆرە نییە كە جیهان چاوەڕێی دەكات، راشیگەیاندووە: ئێمە و ئەمریكا هەمیشە پەیوەندییەكی كراوەمان لە نێوانماندا هێشتۆتەوە، بەڵام ئەو پەیوەندییە ناتوانێت جێگەی كۆبوونەوە راستەوخۆكانی نێوانمان بگرێتەوە. جەختیشیكردۆتەوە، وڵاتەكەی ئامادەیە گفتوگۆیەكی راشكاوانە بكات لەسەر پەیوەندییە ستراتیژییە گرنگەكانی نێوان هەردوو وڵات.
سەرۆكی ئەمریكاش لە دیدارەكەدا رایگەیاندووە: پێویستە كار لەسەر هەماهەنگی و دیالۆگ بكەین بەشێوەیەكی ئاشكرا و شەفاف كە خزمەتی جیهان بكات.
دیداری نێوان ئەم دوو سەرۆكە هاوكاتە لەگەڵ كۆتاییهاتنی هەڵبژاردنی نیوەیی ئەمریكا و هەروەها نوێكردنەوەی خولی سەرۆكایەتیی چین لە دوایین كۆنگرەی پارتی کۆمۆنژیستی چین-دا.

سەرچاوە، ئاژانسەكان

#ئەمریكا # چین #لووتكەی G20

بابەتە پەیوەندیدارەکان