״یەك تیمی بۆ بەدەستهێنانی مافە دەستووری و نەتەوەییەكان״

09:03 - 2022-04-05
کوردستان
888 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ لە هەولێر، وەفدێكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كە پێكهاتبوو لە دەرباز كۆسرەت رەسوڵ كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و د.ڕێبوار ئیسماعیل و د.مەجید حەمەدەمین ئەندامانی سەركردایەتی و فەیسەڵ كەریم خان، سەردانی پارتی سۆشیال دیموكراتی كوردستان-یان كرد و لەلایەن محەمەدی حاجی مەحمود سەرۆكی پارتەكەوە پێشوازیی لێكرا.
 لە دیدارێكدا دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، پیرۆزبایی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی ئاراستەی محەمەدی حاجی مەحمود كرد بەبۆنەی سەركەوتنی كارەكانی كۆنگرەی پارتی سۆشیال دیموكراتی كوردستان و جەختی لە پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی نێوان هەردوولا كردەوە.
 لە بەشێكی تری دیدارەكەدا باس لە دۆخی كوردستان و عیراق و پەیوەندیی نێوان لایەنە سیاسییەكان كرا و هەردوولا هاوڕابوون كە پێویستە كورد وەك یەك تیمی یەكگرتوو كار بكات بۆ بەدەستهێنانی مافە دەستووری و نەتەوەییەكان. 

#یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان