بەر لە خەوتن ئاو مەخۆرەوە

10:53 - 2022-11-20
ژینگە
579 جار خوێندراوەتەوە

ئەگەر پێشتر درەنگانی شەو و بەر لە خەوتن پەرداخێک ئاوت دەخواردەوە ئەوا لەمەودوا واز لەو خووە بێنە، چونکە توێژینەوە زانستیەکان دەریان خستووە بۆ تەندروستی باش نییە.
زانایانی تەندروستی بۆیان سەلماوە ئاوخواردنەوەی بەر لە خەوتن کاری نەرێنی دەکاتە سەر کوالێتی خەو و وادەکات بەدرێژایی شەو کەسەکە خەوی بزڕێ و چەند جارێک خەبەری ببێتەوە، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە بەهۆی کۆبوونەوەی ئاو لەناو میزەڵدان کەسەکە ناچار دەبێت خەبەری بێتەوە و بچێتە WC ، خۆ ئەگەر خەبەریشی نەبێتەوە ئەوا خەوەکەی خۆش و ئارام نابێ و خەونی بێسەروبەر دەبینێت، دواتر ئەو بارە بۆ هەوکردنی دیوارەکانی میزەڵدان خراپە، بۆیە ئامۆژگاریمان دەکەن دووسەعات بەر لە خەوتن ئاو و هیچ جۆرە خواردنەوەیەک نەخۆینەوە، ئەوەشیان دووپاتکردۆتەوە ئەو خواردنەوانەی بڕێک لە کافاینیان تێدایە نابێت لە عەسر بەدواوە بخورێنەوە، چونکە هۆکاری سەرەکین بۆخەوزڕاندن و وریابوونەوە.
پسپۆڕان دەڵێن خەوزڕان بۆ تەندروستی مرۆڤ زۆر خراپە، چونکە وادەکات مرۆڤ بە درێژایی رۆژ خەواڵوبێت، ئەمەش کاری نێگەتیڤانە دەکاتە سەر داهێنان و زیرەکی و راپەڕاندنی ئەرکەکان بە شێوازێکی چالاک، بۆیە هانمان دەدەن چێشتەنگاو و بەر لە نانی بەیانی پەرداخێک ئاو بخۆینەوە کە بۆ پرۆسەی هەرسکردن باشە و دوای ئەوەش لە رۆژێکدا سێ بۆ چوار لیتر ئاو و بخۆینەوە.

سەرچاوە: گۆڤاری Freundin

#کەشتیی نـــوح

بابەتە پەیوەندیدارەکان