سەرەکیترین جیاوازی لە نێوان دەوڵەمەند و هەژاردا چییە؟

08:46 - 2022-11-20
هەمەرەنگ
291 جار خوێندراوەتەوە

ئەکادیمی ناسراو بە ئەکادیمی تۆماس کورلی ماوەی پێنج ساڵدا لێکۆڵینەوەی لەسەر خوو و نەریتی 177 مۆڵتی ملیاردێر کرد کە بە گیرفانی بەتاڵەوە دەستیان بە ئیش کردووە. هەروەها لێکۆڵینەوەیان لەسەر خوو و نەریتی 128 کەسی هەژار کردووە.
ئەو لێکۆڵینەوانە ئەوەیان نیشانداوە کە جیاوازییە سەرەکییەکانی نێوان خوو و نەریتی دەوڵەمەندان و هەژاران چییە؟
یەکەم: دەوڵەمەندان گرنگی بە تەندروستی خۆیان دەدەن.  76٪ دەوڵەمەندان لە حەفتەیەکدا بەلای کەمەوە چوار رۆژ 20-30 وەرزشی ئیرۆبیک دەکەن.
دووەم: دەوڵەمەندان دەخوێننەوە،  85٪ دەوڵەمەندان لە مانگێکدا بەلای کەمەوە دوو کتێب دەخوێننەوە. 88٪ دەوڵەمەندان لە رۆژێکدا بەلای کەمەوە نیو سەعات کتێب دەخوێننەوە. 
کەواتە دەوڵەمەندان چ کتێبێک دەخوێننەوە؟  
٪50  دەوڵەمەندان کتێبی مێژوویی دەخوێننەوە. 55٪ دەوڵەمەندان کتێبی خۆدروستکردن و گەشەپێدانی خۆیان دەخوێننەوە. 57٪ کتێبی رۆتین و چیرۆکی ژیانی کەسانی سەرکەوتوو دەخوێننەوە.
سێهەم: کەسانی دەوڵەمەند پەیوەندییەکانی خۆیان پەرە پێ دەدەن. 86٪ دەوڵەمەندان لەگەڵ ئەو کەسانەدا دەبنە هاوڕێ کە دەتوانن لە گەیشتن بە ئامانج و ئارەزووەکانیاندا یارمەتییان بدەن.

لە ئینستاگرامەوە، 
خونچە

بابەتە پەیوەندیدارەکان