له ماوه‌ی پێشوودا دیوانێكی شیعریی شاعیر یوسف مه‌نتك به ناونیشانی (ئێوارانی راین) به زمانی ئه‌ڵمانی له ئه‌ڵمانیا بڵاوكرایه‌وه له‌لایه‌ن ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی یونایتد پس.
ئه‌م دیوانه شیعرییه له‌لایه‌ن هۆزان عه‌بدولكه‌ریم له زمانی كوردییه‌وه وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی ئه‌ڵمانی، دیوانه‌كه كۆمه‌ڵێك شیعری شاعیر له خۆده‌گرێت و كتێبێكی قه‌باره مامناوه‌نده و له‌دوتوێی 104 لاپه‌ڕه‌دایه.