بێگومان هەموو كات ئەو كەسانەی كە شەكرەیان هەیە دەیانەوێت بەدوای شتێكدا بگەڕێن بۆ تەندروستیان باشتر بێت و زیانیان پێنەگەیەنێت چونكە شەكرە پێویستی بە پارێزكردنە. بۆیە هەمیشە پێویستە شتی باش لە جیاتی ئەو شتانە بخۆن كە لێیان قەدەغەكراوە و نابێت بیخۆن. بۆیە ناچارن باشترین شت بۆتەندروستیان هەڵبژێرن.
لێرەدا دەڵێن ئایا ساوەر بۆ نەخۆشانی شەكرە بەسوودە یان نا؟
بەڵی ساوەر بەسوودە بۆ نەخۆشانی شەكرە چونكە ساوەر پێكهاتووە لە پرۆتینی تەندروست بۆ كەمكردنەوەی رێژەی شەكری خوێن، بێگومان لە جیاتی هەر یەك لە برنج و نانی سپی بەكاریبهێنن باشترە، چونكە تەندروستیان باشتردەكات.
دیانا ئەحمەد