ئا: كورده‌وان محه‌مه‌د سه‌عید
ئابووری سه‌وز ئه‌و ئابوورییه‌یه كه ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی ژینگه‌و به‌دیهێنانی گه‌شه‌ی به‌رده‌وامه بێئه‌وه‌ی زیان به ژینگه بگه‌یه‌نێت، ئه‌م جۆره ئابوورییه په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی به ئابووری ژینگه‌ییه‌وه هه‌یه. به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ساڵی 2011 سه‌باره‌ت به ئابووری سه‌وز ده‌ڵێ: بۆ ئه‌وه‌ی ئابووری سه‌وز بێت، نابێت به ته‌نیا چالاك بێت، به‌ڵكو ده‌بێ له‌گه‌ڵیدا دادپه‌روه‌ریش بێت، ناوهێنانی دادپه‌روه‌ریش لێره‌دا دانپێدانانه به یه‌كسانی دارایی له‌سه‌ر ئاستی جیهانی و ناوخۆی وڵاتانیشدا، به تایبه‌تیش له كاتی گۆڕینی ئابووری سه‌رمایه‌دا، به ئابوورییه‌ك كه رێژه‌ی كاربۆن تیایدا كه‌م بێت و سه‌رچاوه‌كانیش بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌كار بهێنێت.
سیاسه‌تی هندێك له وڵاتان له‌گه‌ڵ ئابووری سه‌وز یه‌ك ناگرێته‌وه
هه‌رده‌وڵه‌تێكیش ئه‌م جۆره ئابوورییه بكاته ئامانج، كۆمه‌ڵێكی زۆر ئاسته‌نگی دێته به‌رده‌م، له‌وانه‌ش: ئاسته‌نگی سیاسی، هۆشیاریی كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌لتووری ..هتد، یه‌كه‌م ئاسته‌نگی گه‌وره‌ی به‌رده‌م هه‌نگاونان به‌ره‌و ئابووری سه‌وز ئاسته‌نگی سیاسییه، چونكه ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كانی دنیا ناتوانن ده‌ستبه‌رداری كارگه‌كانیان بن، به تایبه‌ت كه ئه‌وان به‌رده‌وام پێویستییان به بودجه‌یه‌كی زه‌به‌لاح هه‌یه بۆ مسۆگه‌ر كردن و سه‌پاندنی هه‌ژموونی خۆیان، ئه‌و بودجه زه‌به‌لاحه‌ش له‌گه‌ڵ ئابووری سه‌وزدا یه‌ك ناگرێته‌وه، ئاسته‌نگی دووه‌م هۆشیاریی كۆمه‌ڵایه‌تییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هۆشیاری تاك به تایبه‌ت له كۆمه‌ڵگه خۆرهه‌ڵاتی و وڵاته گه‌شه‌نده‌كاندا نه‌گه‌یشتۆته ئه‌و راده‌یه‌ی له‌وه تێبگات، كه زۆریی به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێل واته زۆریی سووتاندنی به‌نزین و سه‌ره‌نجام به‌رهه‌مهێنانی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن و پیسبوونی ژینگه، یان ئه‌سته‌مه له‌وه تێبگه‌ن كه به‌كارهێنانی یه‌ك هۆكاری گواستنه‌وه، بۆ گواستنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی باشتر له به‌كارهێنانی یه‌ك ئۆتۆمبێل بۆ گواستنه‌وه‌ی یه‌ك دوو كه‌س، له‌و رووه‌وه سیستمی سه‌رمایه‌داریش رۆڵی به‌رچاوی هه‌یه، چونكه به‌رده‌وام له رێگه‌ی ریكلامه زۆر‌و هه‌مه‌جۆره‌كانییه‌وه خه‌ڵكی هان ده‌دات بۆ به‌كاربردنی زیاتر‌و زیاتر، چونكه وڵاته پیشه‌سازی و سه‌رمایه‌داره‌كان له قازانجیانه خه‌ڵك زیاتر ئۆتۆمبێل بكڕێت و به‌كاری بهێنێت.
كه‌لتوری پاسكیلسواری له زۆر وڵات‌دا نییه
ئاسته‌نگی كه‌لتوریش رۆڵی به‌رچاوی هه‌یه له‌به‌رده‌م گه‌یشتن به ئابووری سه‌وزدا، بۆ نموونه وڵاتێكی وه‌ك هۆڵه‌ندا پاسكیل لێخوڕین بۆته كه‌لتورو هیچ ماڵێك نییه له‌و وڵاته‌دا پاسكیلی نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌مه له هه‌موو وڵاتێكدا نییه. بۆریس ویسترینگ هاووڵاتییه‌كی 47 ساڵی خه‌ڵكی هۆڵه‌ندایه و له ئه‌مسته‌ردام ده‌ژی، پاسكیل به‌كار ده‌هێنێت بۆ گواستنه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌ی بۆ قوتابخانه‌و دوای گه‌یاندنی كوڕه‌كه‌ی خۆیشی هه‌ر به پاسكیل ده‌چێت بۆ سه‌ر كاره‌كه‌ی و به 40 ده‌قه‌ش ئه‌و كارانه جێبه‌جێ ده‌كات. بۆریس ده‌ڵێ: له شاره‌كه‌ی ئێمه‌دا ئۆتۆمبێل كه‌متر ده‌بینرێت تا پاسكیل، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شاره‌كه‌یان سه‌وزه‌و خه‌ڵكی زیاتر پاسكیل به‌كار ده‌هێنێت بۆ هاتوچۆ.
بۆریس له‌باره‌ی كه‌لتووری پاسكیل لێخوڕینه‌وه ده‌ڵێ: پاسكیل لێخۆڕین به‌شێكه له رووناكبیری و كه‌لتورمان، هه‌ر له منداڵییه‌وه ئه‌م نه‌ریته‌مان تێدا ده‌چێنرێت، شه‌قامه‌كانیشمان بۆ پاسكیلسواریی گونجاوه، چونكه له هه‌موو شه‌قامێكدا رێڕه‌وی تایبه‌ت به پاسكیل جیا كراوه‌ته‌وه‌و سه‌لامه‌ته، ئه‌گه‌ر رۆژێك سه‌فه‌رێكی دوورمان له‌به‌ر بێت و پێویستمان به ئۆتۆمبێل هه‌بێت، زۆر به ئاسانی ئۆتۆمبێلێك بۆ یه‌ك دوو رۆژ به‌كرێ ده‌گرین.
ئاڵوگۆڕی بیرۆكه‌كان زۆر گرنگه
بۆریس ویسترینگ رۆژنامه‌نووسه‌و وه‌ك رۆژنامه‌نووسێكی سه‌ربه‌خۆو راوێژكاری تایبه‌ت به بواری رۆژنامه‌وانیی ژینگه‌یی كار ده‌كات، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه كه به‌شدار بوو له كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی (CP27)دا كه به سه‌رپه‌رشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له شه‌ره‌م ئه‌لشه‌یخی میسر به‌ڕێوه چوو، په‌یامی بۆریس له‌و كۆنگره‌یه‌دا په‌یامێكی هه‌بوو، وتی: هیوادارم بتوانین پردی په‌یوه‌ندی نێوان وڵاتان به‌هێز بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موان هاوكاری یه‌كتر بین له سه‌وز كردنی وڵاته‌كانماندا، چونكه دروست كردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌و ئاڵوگۆڕی زانیاری بیرۆكه‌كانمان گه‌شه‌كردنێكی یه‌كسان بۆ باكوور‌و باشوور و خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوای سه‌ر زه‌وی ده‌ڕه‌خسێنێت، گه‌شه‌كردن له بواری ته‌كنیكی به‌كارهێنانی وزه‌ی نوێبووه‌وه‌و خاوێن.
له ئاماژه‌پێده‌ری داهاتووی سه‌وزدا كه تایبه‌ته به هه‌ڵسه‌نگاندنی وڵاتان و ئاستی هه‌نگاونانیان به‌ره‌و ئابووری سه‌وز، به گوێره ئه‌و ئاماژه‌پێده‌ره بۆ ساڵی 2022 هۆڵه‌ندا له پله‌ی سێیه‌مدایه له نێوان 76 وڵات‌دا كه هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ كراوه، پێش هۆڵه‌ندا ئایسله‌نداو دانیمارك له پله‌ی یه‌كه‌م و دووه‌مدان، هه‌ڵبه‌ت ئه‌و ئاماژه‌پێده‌ره ئابووری هه‌ر وڵاتێك له‌سه‌ر پێنج بنه‌ما هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت، ئه‌وانیش: رێژه‌ی ده‌رهاویشتنی كاربۆن، گۆڕینی سه‌رچاوه‌ی وزه له ژینگه‌پیسكه‌ره‌وه بۆ وزه‌ی خاوێن، سه‌وزكردنی كۆمه‌ڵگه، داهێنانی خاوێن و سیاسه‌تی ژینگه‌پارێزی.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پلانی هه‌یه
رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێی وایه ئابووری سه‌وز جێگره‌وه‌ی ئابووری باوی ئه‌مڕۆیه، كه ده‌بێته هۆی زیادبوونی نایه‌كسانی و هاندانی كۆمه‌ڵگه‌كان بۆ به‌كاربردنی زیاتر، هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی نه‌مان و كۆتایی هاتنی سه‌رچاوه سروشتییه‌كان، هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسییه‌كانیش بۆ سه‌ر ژینگه‌و ژیانی مرۆڤ رۆژ به رۆژ زیاتر ده‌كات.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌مێژه كار بۆ ئه‌وه ده‌كات وڵاتانی جیهان به‌ره‌و ئابووری سه‌وز هه‌نگاو بنێن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له 2008دا به‌رنامه‌یه‌كی داڕشت به ناوی (GEI)، كه تایبه‌ته به توێژینه‌وه‌ی زانستی هانده‌ر بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی هاوڕێی ژینگه. دواتر به‌هۆی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌و چه‌ندین كۆنگره‌و هه‌وڵی جیاجیا، ئابووری سه‌وز وه‌ك به‌شێك له گه‌شه‌ی به‌رده‌وام و نه‌هێشتنی هه‌ژاری جێگیر كرا.
هه‌ندێك وڵاتان ئه‌و توانایه‌یان نییه
هیشام عیسا به‌رپرسی پێشووی هه‌ماهه‌نگی له به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی تایبه‌ت به ژینگه سه‌باره‌ت به ئابووری سه‌وز وتی: ئابووری سه‌وز چه‌ترێكی فراوانه كه سه‌رجه‌م چالاكییه ئابوورییه‌كان و شێوه‌ی شار‌و شارستانی و رێگاوبان و گواسته‌وه ده‌گرێته‌وه. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئابووری سه‌وز یارمه‌تی وڵاتان ده‌دات، گه‌شه‌ی ئابوورییان به‌رز بێته‌وه‌و خۆشگوزه‌رانیش بۆ هاووڵاتیانیان به‌دی بهێنن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاری خاوێن یارمه‌تیده‌ره بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی تێكڕای داهاتی نه‌ته‌وه‌یی و زیانه‌كانی په‌یوه‌ست به پیسبوونی ژینگه كه‌م ده‌كاته‌وه‌و كه ژینگه‌ش پیس نه‌بوو خه‌رجی كه‌رتی ته‌ندروستی كه‌م ده‌بێته‌وه.
به‌ڵام گه‌یشتن به ئابووری سه‌وز بودجه‌یه‌كی زۆری ده‌وێت، چونكه هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك سه‌ره‌تا پاره‌یه‌كی زۆری تێده‌چێت تا ده‌كه‌وێته سه‌ر پێی خۆی و ده‌گاته ئه‌و ئاسته‌ی كه به‌رهه‌می هه‌بێت و قازانجی لێ بكه‌وێته‌وه، كێشه‌كه‌ش له‌وه‌دایه زۆربه‌ی وڵاتانی گه‌شه‌نده، یانه تازه گه‌شه‌كردوو، ئه‌و بودجه زه‌به‌لاحه‌یان نییه، كه‌واته ده‌بێ ده‌ستی یارمه‌تییان بۆ درێژ بكرێت تا به‌ره‌و ئابووری سه‌وز هه‌نگاو بنێن.
سه‌رچاوه: ئاژانسه‌كان