لویس ڤان گالی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا ئاشكرای كرد له‌ماوه‌ی رابردوو توشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بووه و ره‌تیشیكردۆته‌وه به یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی بڵێت و به نهێنی چاره‌سه‌ری بۆ كراوه.
له میانی دیدارێكی ته‌له‌فزیۆنی ڤان گال رایگه‌یاند تووشی جۆرێكی مه‌ترسیداری شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات بووه‌و تا ئێستا 25 جار چاره‌سه‌ری كیمیایی بۆ كراوه.
ئه‌و راهێنه‌ره ته‌مه‌ن 70 ساڵه ئاشكراشیكرد ئه‌و هه‌واڵه‌ی به یاریزانه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی رانه‌گه‌یاندوه، چونكه ئه‌و جۆره شێرپه‌نجه‌یه‌ی ئه‌و تووشی بووه بكوژ نییه، به‌ڵام نه‌خۆشی و مردن به‌شێكن له ژیان.
سه‌باره‌ت به‌مه وتی: پێم وایه ئه‌و كه‌سانه‌ی كاریان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌یت نابێت ئه‌و زانیاره بزانن، چونكه ره‌نگه كاریگه‌ری دروست بكات له‌سه‌ر بژارده‌و بڕیاره‌كانیان، بۆیه نه‌مویست پێیان رابگه‌یه‌نم.
وتیشی: شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات بكوژ نییه، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه %90ی حاڵه‌ته‌كان بكوژ نین، من به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار تووشی ئه‌و نه‌خۆشییه بووم و 25 چاره‌سه‌ری كیمیایم وه‌رگرتوه.
سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ره‌كه‌شی ڤان گال وتی: له‌لایه‌ن نه‌خۆشخانه به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت مامه‌ڵه‌م له‌گه‌ڵكرا و رێگه‌یان ده‌دا له ده‌رگای دواوه هاتوچۆ بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی ئاشكرا نه‌بم، ئه‌و كاته‌شی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاره‌كه بووم شه‌وانه دره‌نگ به نهێنی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌م ده‌كرد.
ڤان گال ساڵی رابردوو بۆ جاری سێیه‌م ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندای وه‌رگرت و له‌و كاته‌وه هه‌ڵبژارده‌كه نۆ یاری ئه‌نجامداوه‌و هیچ یارییه‌ك دووچاری شكست نه‌بوون كه 6 بردنه‌وه و 3 یه‌كسانبوونیان هه‌یه، سه‌ره‌ڕای نه‌خۆشییه‌كه‌شی ئه‌و راهێنه‌ره دوپاتیكرده‌وه نیازی ئه‌وه‌ی هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت.