ئەو كورە كێیە كە نیو بەدەنی هەیە؟

03:50 - 2022-11-23
هەمەرەنگ
350 جار خوێندراوەتەوە

چەند رۆژێكە وێنەكانی غانم هەموو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی تەنیوە، ئاهەنگی دەستپێكی مۆندیالی ساڵی 2022ی قەتەر زۆر شێوەیەكی سادە و جوانی هەبوو، بەڵام لە هەمووی سەرنجراكێشتر، دەستپێكی چالاكییەكانی مۆندیال بوو لەلایەن ئەكتەری بەناوبانگی جیهان مۆرگان فریمان و غانم ئەلموفتاحەوە، بە گفتوگۆیەكی ئاینیانە دەستیان پێكرد و تەواوی جیهان بەم دیمەنەی مۆرگان و غانم شۆك بوون.
غانم لە دایك بووی ساڵی 2002 ی قەتەرە، هاوكات كەسێكی بەناوبانگی سۆشیال میدیایە و لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا تەواوی كارەكانی رۆژانەی بە خەڵك نیشان دەدات، ئەوەی سەرنجی تەواوی جیهانی راكێشا لە دەستپێكی مۆندیال غانم بوو، چونكە سەڕەرای ئەوەی تەنها نیو بەدەنی هەیە لەگەڵ ئەوەشدا بێ هیوا نییە لە ژیاندا  وەكو كەسێكی ئاسایی ژیانی رۆژانەی تایبەت بە خۆی هەیە، هاوكات كار و خوێندن بەیەكەوە دەكات نەبوونی نیو بەدەن كاری تێنەكردووە هەوڵی تەواوەتی داوە تا وەكو مرۆڤێكی ئاسایی بژی، غانم لەگەڵ مۆرگان لە مۆندیال چالاكییەكیان هەبوو و غانم  بە بەشی خۆی رازییە، ئەمەش زۆربەی خەڵكی جیهانی تووشی شۆك كردووە چونكە هەندێك لە كەسەكان ناشوكرن كە شتێكی بچووكیان بەسەر دێت، بەڵام غانم سەرەڕای ئەوەی كە نیوەی بەدەنی نییە، زۆر بە هیوا و ئومێدەوە لە ژیان دەروانێت.

دیانا ئەحمەد

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان