ئەمڕۆ کۆنگرەی سۆسیال ئینتەرناسیۆنال لە شاری مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا بە میوانداری پارتی سۆسیالیستی کرێکارانی ئیسپانیا دەستیپێکرد.
لە کۆنگرەکەدا سەرۆکی نوێ و سکرتێری نوێی رێکخراوەکە هەڵدەبژێردرێن.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە سەرۆک مام جەلال سەرۆکی فەخری رێکخراوەکەیە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش ئەندامی کارای رێکخراوی سۆسیال ئینتەرناسیۆنالە.
کارەکانی کۆنگرەکە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دەستیپێکرد و تا ئێوارەی 2022/11/27 بەردەوام دەبێت، وەفدێکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانیش، بەسەرپەرشتی هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە بەشدارە و چەندین پارتی سیاسی لە وڵاتانی جیهانەوە بەشداری دەکەن.
لەو چوارچێوەیەدا وەفدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا کۆدەبێتەوە دواتر چەندین دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی پارت و لایەنە سیاسییە جیهانییەکاندا ساز دەکەن .