سەعدی ئەحمەد پیرە چاویکەوت بەسەرۆکی تازە هەڵبژێردراوی سۆسیال ئینتەرناسیۆنال

11:59 - 2022-11-26
جیهان
470 جار خوێندراوەتەوە

 ئەمڕۆ شەممە هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە لە شاری مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا لە دیدارێکی دۆستانەدا چاویکەوت بە پێدرۆ سانچێز، سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا و سەرۆکی تازە هەڵبژێردراوی رێکخراوی سۆسیال ئینتەرناسیۆنال. لە دیدارەکەدا هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە پیرۆزبایی هەڵبژاردنی کرد وەک سەرۆکی رێکخراوەکە، هاوکات سڵاو و پیرۆزبایی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیشی پێگەیاند. هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە رایگەیاند: هاتنی پێدرۆ سانچێز گرنگە و پێویستە بۆ یەکگرتنەوەی سۆسیال ئینتەرناسیونال و هاوپەیمانی پێشکەتووخواز و جارێکی تر کۆکردنەوەی سەرجەم پارتە سۆسیالیستەکانی جیهان لە ژێر چەتری یەک رێکخراوی گشتی و چالاکدا. دواتر پێدرۆ سانچێز سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا و سەرۆکی تازە هەڵبژێردراوی رێکخراوی سۆسیال ئینتەرناسیۆنال لە لایەن خۆشیەوە رۆلی سەرۆک مام جەلالی لە قۆناغە جیاجیاکانی رێکخراوەکەدا بەرزنرخاند و ئاماژەی بەکاریزمایی و هەوڵەکانی بەڕێزیانکرد لە زیاتر گەشەپێدانی رێکخراوی سۆسیال ئینتەرناسیۆنالدا.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان