راگەیەندراوێک لە جێگری نەقیبی رۆژنامەنووسانی کوردستانەوە

04:06 - 2022-11-26
کوردستان
471 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ شەممە 26ی 11ـی 2022 لیژنەی داکۆکی لە ئازادی رۆژنامەنووسی و مافی رۆژنامەنووسان، کە سەر بەسەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستانە، لەسەر پارێزگای سلێمانی راگەیەندراوی هەبووە، جگە لەوەی زۆر بەپەلە نووسراوە، هەروەها زمانی دەربڕینی بەیاننامەکە لەسەر ئاسایشی سلێمانی زمانێکی توند و تۆمەتبەخشە.
ئێمە لە سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، بەئەرکی خۆمان دەزانین بێجیاوازی داکۆکی لە رۆژنامەنووسان بکەین، بەڵام زمانی نووسینی بەیاننامەکەی ئەمڕۆی لیژنەی داکۆکی، زمانێکە پڕیەتی لە رق و دووبەرەکی و زەقکردنەوەی کاری حزبی لەنێو سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستاندا.
ئەم بەیاننامەیەی لیژنەی داکۆکی لەسەر پارێزگای سلێمانی لە کاتێکدایە، کە لە هەولێر و دهۆک چەندین پێشێلکاری زەق و دەستگیرکردنی رۆژنامەنووسان بوونی هەیەو باس ناکرێت.
بەداخەوە ئەم بەیاننامەیە بەمەبەست و ئامانجێکی سیاسی لەسەر سلێمانی بڵاوکراوەتەوە، کە بەهیچ شێوەیەک زمان و بۆچوونی تەواوی ئەندامانی ئەنجوومەنی سەندیکا نییە و ئەم جۆرە شێوازی نووسین و بەیاننامەیە رەتدەکەینەوە.

بژار حەکیم
جێگری نەقیبی رۆژنامەنووسانی کوردستان
هەولێر

26ـی 11ـی 2022

بابەتە پەیوەندیدارەکان