لە پۆڵەندا، وەزیرى رۆشنبیرى و لاوان گەورەترین پێشانگەى کردەوە

05:50 - 2022-11-26
جیهان
370 جار خوێندراوەتەوە

بە ئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای شاری "بیدگۆشچ"ـى پۆڵەندا، حەمەى حەمەسەعید، وەزیرى رۆشنبیرى و لاوانی هەرێمی کوردستان، لە دەستپێکی چالاکییەکانی فێستیڤاڵی "كوردستان رووخساره‌كانی رزگاربوون"، گەورەترین پێشانگەى شێوەکارى و هونەرى هونەرمەندانی کوردی هەر چوار پارچەی کوردستان کردەوە کە گه‌وره‌ترین پێشانگه‌ی هونه‌رمه‌ندانی كوردستانه‌، كه‌ تا ئێستا له‌ ئاستێكی فراواندا كرابێته‌وه‌. 

فێستیڤاڵەکە چالاكییه‌كی ساڵانه‌یه‌ و تایبه‌ته‌ به‌ هونه‌ری نه‌ته‌وه‌ بێ ده‌وڵه‌ته‌كان.

لە چوارچێوەى سەردانەکەیدا بۆ پۆڵەندا، حەمەی حەمەسەعید، وەزیرى رۆشنبیرى و لاوانی هەرێمی کوردستان ئێوارەى رۆژى هەینی (25ـى تشرینی دووەم/ نۆڤێمبەرى 2022)، لە شارى بیدگۆشچ لە تەلار مۆزەخانەى هەرێمی " kujawsko-pomorskie" لە بەرایی چالاکییەکانی فێستیڤاڵەکەدا لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی هەرێمەکەدا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، کە هەریەک لە "کویا ڤسکە پەمۆرسکی"، جێگرى سەرۆکی هەرێمەکە، رافاڵ برۆسکی، پارێزگاری بیدگۆشچ ئامادەیبوون، حەمەى حەمەسەعید، وەزیرى رۆشنبیرى و لاوان کورتە باسێکی لە بارەى هەرێمی کوردستان و دیدگای حکومەتی هەرێم بۆ خزمەتکردنی هونەر خستەڕوو.

دواتر پێشانگەى شێوەکارى هاوبەشى هونەرمەندانی هەر چوار پارچەى کوردستان کرایەوە و وەزیرى رۆشنبیرى و لاوان بە بایەخەوە ستایشى رێکخستنی فێستیڤاڵێکی هەمەڕەنگی فراوانی بۆ نەتەوەى بێ دەوڵەتی کورد کرد.

وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌ رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی فێستیڤاڵی "كوردستان رووخساره‌كانی رزگاربوون"، رۆژى (24ـى تشرینی دووەم/ نۆڤێمبەرى 2022) به‌سه‌ردانێكی رەسمی گه‌یشته‌ وارشۆی پایته‌ختی پۆڵه‌ندا.







بابەتە پەیوەندیدارەکان