سۆزیار یوسف
نه‌یمار دا سیلڤای به‌رازیلی به‌هۆی ئه‌و پێكانه‌ی له یاری هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به‌رامبه‌ر سربیا تووشی هات بۆ ماوه‌ی دوو یاری داده‌برێت و له ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی بۆ قۆناغی شانزه‌ی مۆندیالی 2022 ده‌گه‌ڕێته‌وه.
به پێی راپۆرتی ده‌سته‌ی پزیشكی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل، نه‌یمار له پێی تووشی هه‌ڵئاوسان هاتووه به‌و هۆكاره‌ش ده‌بێت بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك پشوو بدات و به‌شداری مه‌شقه‌كان نه‌كات به‌وه‌ش بۆ هه‌ردوو یاری هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل به‌رامبه‌ر سویسرا‌و كامیرۆن له قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان ناتوانێت به‌شداری بكات.
نەیمار مێژوویەکی دوورودرێژی پێکانەکانی هەیە، بە تایبەتی لە پاژنەی پێی ڕاستی لە ساڵی 2019، کە لەو کاتەدا نەیتوانی بەشداری لە كۆپا ئەمریکادا بکات، هەروەها لە یاری قۆناغی چارەکی کۆتایی مۆندیالی 2014 بەرامبەر کۆڵۆمبیا تووشی پێکانێکی سەختی پشتی بوو، ئەمەش وایکرد کە نەتوانێت له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت.