ژماره‌یه‌كی‌ نوێی‌ گۆڤاری‌ دیوان بڵاوده‌كرێته‌وه‌

10:51 - 2022-11-27
هەمەرەنگ
541 جار خوێندراوەتەوە

 كۆتایی ئه‌م مانگه‌ و له‌ 30/11/2022، ژماره‌یه‌كی‌ نوێی‌ گۆڤار دیوان كه‌ ژماره‌ (18)یه‌ به‌ كۆمه‌ڵێك بابه‌ت و ته‌وه‌ر و دۆسێیه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ شاعیر و رۆژنامه‌نووس ئیدریس شه‌یداهۆ و چاوپێكه‌وتنێكی‌ بڵاونه‌كراوه‌ی‌ هونه‌رمه‌ندی‌ گۆرانیبێژ باكوری‌، ده‌كه‌وێته‌ به‌ردیده‌ی‌ خوێنه‌ران.
گۆڤاری‌ دیوان، گۆڤارێكی‌ مانگانه‌ی‌ ئه‌ده‌بی‌ و رۆشنبیریی گشتییه‌ و ناوه‌ندی‌ هه‌ولێری‌ مه‌كته‌بی‌ راگه‌یاندنی‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ریده‌كات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان