״ژنان ئەو هێزەن دەتوانن گۆڕانكارییەكان بـۆ ئایندەیەكـی باشتر بچەسـپێنن״

11:06 - 2022-11-27
کوردستان
251 جار خوێندراوەتەوە

25ی نۆڤەمبـەر رۆژی بەگژداچوونـەوەی توندوتیژییـە دژ بە ژنان و یەكدەنگیی جیهانە بەرامبەر تاوانەكانی توندوتیژی و جیاوازیی رەگەزی.
ئەم رۆژە دەرەنجامی ئـەو توندوتیژیانەیـە كـە سیسـتمە دیكتاتـۆرەكان دژی ئـازادیی ژن كردوویانـە و دەیكـەن، جگـە لە كەلتـور و دابونەریـت، فاكتـەری نەتەوەیـی و سیاسی و كۆمەڵایەتـی و ئابووری و ژینگەییش هـۆكاری تـرن لەسـەر زۆربوونـی توندوتیـژی و زەبـروزەنـگ بەهەمـوو جۆرەكانییـەوە.
لەئێستادا توندوتیژییەكان بە رادەیەكە هیچ كۆمەڵێك نییە خاڵی بێت لەم دیاردەیە و جیاوازییــەكان تەنیا رێژەییە.

بەیاننامەی یەكێتیی ژنانی كوردستان بەبۆنەی 25ی نۆڤەمبەر رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان

25ی نۆڤەمبەری ئەمسـاڵ لەكاتێكدایـە كـە جیهـان كەوتۆتـە نـاو گێـژاوی جەنگ و ململانێی سیاسی و ژینگەیی بەگشـتی و كوردسـتان بەتایبەتـی رووبـەڕووی چەندیـن كۆمەڵكـوژی و قەیـران و نـادادپـەروەری بووەتـەوە، كـە ڕەنگدانەوەیەكـی بەهێـزی هەیـە لەسـەر نەبوونـی ژینگەیەكـی لەبـار بـۆ رێگەگرتـن لە توندوتیـژی، بەڵام ئەوەی دڵخۆشكەرە ژنـان بێدەنـگ نین و دژی دەسـەڵاتە خۆسـەپێنەر و زەوتكەرانـی مافەكانیـان لە خەبـات و تێكۆشان بەردەوامن.

ئەمـڕۆ شۆڕشـی ژنـان بە پێشـەنگایەتیی ژنـی كـورد بۆتـە سـەرمەشـقی ژنانـی جیهـان و سـەلماندیان كـە ژنـان ئـەو هێـزەن كـە دەتوانـن گۆڕانكارییـە ریشـەییەكان لەجیهانـی ئەمـڕۆدا و بۆ ئایندەیەكی باشتر بچەسپێنن و هەنگاوبنێـن بـۆ جیهانێـك كـە هیواكانیان بهێننـەدی.
بۆیـە دەبێـت ژنان لە جیهـان بەگشـتی و لە كوردسـتان بەتایبەتـی لـەم رۆژەدا بەیەكدەنگی و هاوخەباتی لەپێناوی بەدیهێنانـی ژیانێكـی ئاسـوودە و دوور لـە توندوتیـژی بەهەمـوو شـێوەكانییەوە بـەردەوامبـن و كۆڵنـەدەن تا دەگەنـە ئـەو ژیانـەی كـە شایسـتەیانە.

نا بۆ توندوتیژی...

یەكێتیی ژنانی كوردستان
25/11/2022

بابەتە پەیوەندیدارەکان