سبەی سێشەممە جەولەی سێیەمی یارییەكانە

10:27 - 2022-11-28
وەرزش
352 جار خوێندراوەتەوە

رۆژی شەممەی رابردوو 26/11 یارییەكانی قۆناغی گروپەكانی مۆندیالی قەتەر – 2022، پێیان نایە جەولەی دووەمی یارییەكانەوە، ئەم جەولەیەش لە یارییەكان ئەمڕۆ دووشەممە كۆتاییاندێت، سبەی سێشەممە 29/11 جەولەی سێیەمی یارییەکانیش دەستپێدەكەن و تا رۆژی هەینی 2/12/2022 بەردەوام دەبن، كاتی یارییەكانیش لەم جەولەیەدا گۆڕانكاریی تیادا دەكرێت و دوو یاریی گروپێك سەعات 6 ی ئێوارە و دوویارییەکەی تری گرووپەکەی تریش سەعات 10 ی شەو دەكرێن.

لەرۆژی دەستپێكەوە 20/11 تا رۆژی پێنجشەممە 24/11، سەرجەم یارییەكانی جەولەی یەكەم كران، هەر هەڵبژاردەیەك لە 32 هەڵبژاردە بەشدارەكانی ئەم مۆندیالە، یەكەم تاقیكردنەوەی خۆیان ئەنجامدا، لەڕۆژی شەممەی رابردووەشەوە هەڵبژاردە بەشدارەكان كەوتوونەتە بەردەم دووەم تاقیكردنەوەیان و پاش ئەم جەولەیەی لە یارییەكان دوا جەولەو جەولەی سێیەم و یەكلا كەرەوە دەستپێدەكات و یەكەم و دووەمی گروپەكان دەردەكەون كە بەشداریی یارییەكانی قۆناغی دووەم و 16 هەڵبژاردە دەكەن و سەرجەم سێیەم چوارەمەكانیش بۆ وڵاتەكانیان دەگەڕێنەوە.
یارییەكانی جەولەی سێیەم سبەی سێشەممە 29/11 دەستپێدەكەن و تا رۆژی هەینی 2/12/2022 بەردەوام دەبن، كاتی یارییەكانیش لەم جەولەیەدا گۆڕانكاریی تیادا دەكرێت و دوو یاریی هەر گروپێك لە یەك كاتدا یان سەعات 6 ی ئێوارە یان سەعات 10 ی شەو دەكرێن.

ئامارێكی یارییەكانی جەولەی یەكەم
*لەم قۆناغەدا 16 یاریی كراون.
*دیاریترین دوو دۆڕاوی یەكەم جەولەی یارییەكان ئەرجنتین و ئەڵمانیا بوو بە دەستی دوو هەڵبژاردەی ئاسیا كە سعودیەو ژاپۆن بوون.
*سەرجەم 41 گۆڵ لەم یارییانەدا كران، بەڕێژەی 2:5 گۆڵ بۆ هەر یارییەك.
*11 یاریی بە بردنەوەی هەڵبژاردەكان كۆتاییهاتووەو لە بەرامبەریشدا 11 هەڵبژاردەش توشی دۆڕاندن هاتن كە دیارترینیان ئەرجەنتین و ئەڵمانیا بوون.
*5 یاریی بە یەكسان بوون كۆتاییهاتووە، 3 یەكسان بوون (0-0) و  یەك یاریی (1-1).
*ئیسپانیا گەورەترین ئەنجامی لەو یارییانەدا تۆمار كرد كاتێك 7-0 لە كۆستاریكای بردەوە.
*دووەم گەورەترین بردنەوەش ئینگلیزەكان تۆماریان كرد كاتێك 6-2 لە ئێرانیان بردەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان