ههرێز جهمال
ئهو تۆپانەی یارییهكانی مۆندیالی پێ بهرێوهدهچێت له لایهن كۆمپانیای ئەدیداسەوە دروستكراون، ئەمە 14هەمین جارە کە ئەدیداس تۆپی مۆندیال دروست دەکات.
فرانزیسکا لۆڤێلمان، بەڕێوەبەری دیزاینی ئەدیداس سهبارهت به تۆپهكه دهلێت؛ بێگومان تۆپی پێ پێشكهوتووه و خێراتربووه، لەگەڵ خێرایی و وردبینی و سەقامگیری جوڵە دەبێت تۆپێكی وردیشی ههبێت، بۆیه ئێمهش ئهم تۆپهی مۆندیال كه بهرههممان SPEEDSHELL، ئەو شتانە تیایدا رهنگی داوهتهوه.
تۆپەکە خێراییەکەی دەپارێزێت لەکاتێکدا بە هەوادا دەجوڵێت، ئهوهش داهێنانێكی نوێیە بۆ دروستکردنی خێراترین و وردترین تۆپ لە مێژووی مۆندیالدا، تۆپەکەی مۆندیالی 2022 بە ئیلهام وەرگرتن لە تەلارسازی و بەلەمە بەناوبانگەکان و ئاڵای قەتەر دورستكراوه، لە ناوەوە و دەرەوە بە بەکارهێنانی زانیاری وورد لە تاقیکردنەوە توندەکانی تاقیگەی ئەدیداسەوە دروستکراون.
دیزاینی ناوەوەی CTR-CORE زۆر داهێنەرانەیە، درووستکردنەکەی بۆ کارکردن لەگەڵ وردی و سەقامگیری و پشتگیریکردنی یاری خێرا بە باشترین شێوە دروستکراوە، بە تایبەت کاتیك تۆپەکە بە هەوادا دەجوڵێت، چەرمی تۆپەکە لە پۆلی یورتان (PU) دروستکراوە و پێکهاتەیەکی وردی هەیە و شێوەیەکی نوێی پانێڵی 20 پارچەیی هەیە، کە ئایرۆداینامیک بەرز دەکاتەوە بۆ باشترکردنی وردبینی و خێرایی لە هەوا و گۆڕینی جوڵە لەکاتی وێنەگرتندا.
تۆپەکە بە لەبەرچاوگرتنی ژینگە دیزاین کراوە، هەموو پێکهاتەکانی بە وردی هەڵبژێردراون و یەکەم تۆپی مۆندیالە لەکاتی تەڕبوونیشیدا پارێزگاریی لە جوانیی رەنگەکانی دەکات.
ڕەنگەکانی بەکارهێنراو لە دیزاینەکەدا زیندوون و لە بەرامبەر جوانی مرواری هەڵبژێردراون و کاتێک تۆپەکە بە خێرایی دەجوڵێت لە کاتی یاریکردندا سیحری ڕەنگەکان پیشان دەدات، ئەمەش وا دەکات دیمەنێکی سەرنجڕاکێشی لە یارییەکاندا هەبێت.
هەموو تۆپەکانی مۆندیال پێش یارییەکان و لە نێوان گێمەکان بارگاوی(شەحن) دەکرێنەوە، هۆکاری بارگاوی كردنهوهی تۆپەکان ئەوەیە کە هەستەوەری ئەلیکترۆنیان هەیە و 500 سیگنال لە چرکەیەکدا بۆ کامێراکانی ناو یاریگا و ژووری تەکنەلۆجیای ڤیدیۆیی ڤار دەنێرێت، هەروەها پەیوەندیان بە سیستەمی ئۆفساید و رووداوەکانی تری نێو یاریگاوە هەیە.
تۆپی مۆندیال 100٪ ی دەستکردی میسرە و میسریش دەبێتە ناوەندی هەناردەکردن بۆ تۆپەکە لەسەر ئاستی جیهان، تۆپی مۆندیالی 2022 نرخی دانهیەکی 140 دۆلارە و لە فرۆشگاکانی ئەدیداس بەردەست دەبێت.