لە ماڵی مام لە بەغداد کۆبوونەوەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت بەڕێوەدەچێت

08:15 - 2022-11-28
کوردستان
509 جار خوێندراوەتەوە

بە میوانداری سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغدا  کۆبوونەوەی ھاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت بەڕێوەدەچێت.

لە کۆبوونەوەکەدا سەرکردەکانی ھاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت و محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران و محەمەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئامادەن.
 
بەپێی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکەدا لەسەر چوار ئاست و پرسی گرنگی سیاسی، لایەنەکان گفتوگۆ دەکەن لەسەر ( تەواوکردنی کابینەی حکومەتی نوێ و پڕکردنەوەی پۆستە وەزارییەکان، یاسای ھەڵبژاردن، لیژنەکانی پەرلەمانی عیراق، مەترسییە ئەمنییەکانی پەیوەست بە سنووری تورکیا و کۆماری ئیسلامی ئێران )

 

#بافڵ جەلال تاڵەبانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان