دوێنێ، لە سلێمانی، بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی، فەرماندەكانی هێزی پێشمەرگە و دژەتیرۆر، هێزەكانی كۆماندۆ، كەسوكاری شەهید زوهێر و چینوتوێژەکان، چلەی شەهیدی فەرماندە نەقیب «زوهێر محەمەد» بەڕێوەچوو.
سەرەتا، عەقید حەیدەر بەناوی فەرماندەیی كۆماندۆوە وتاری بەخێرهاتنی خوێندەوە و وتی: ئەمڕۆ یادی شەهیدێكی قارەمانی گەلەكەمان دەكەینەوە كە هیچ وشە و پەیامێك ناتوانێت بەتەواوی وەسفی قارەمانێتی شەهید زوهێرمان بۆ بكات، وتیشی: شەهیدی فەرماندە لە بنەماڵەیەكی تێكۆشەر و نیشتمانپەروەر لەناوچەی سەنگاو لەدایكبووە، هەر لەو خێزانەدا ئەلف و بێی كوردایەتی و گیانفیدایی لە هزر و كەسایەتیدا گەشەی كردووە، هەرزوو بۆتە جێگەی متمانەی هاوڕێكانی لەناو هێزەكانی كۆماندۆدا.
دواتر، وەستا رەسوڵ لێپرسراوی مەڵبەندی پێشمەرگە، وتاری هاوبەشی مەڵبەندی پێشمەرگە و هێزەكانی حەفتای خوێندەوە و وتی: ئەمڕۆ چل رۆژە هەموومان فرمێسكی خەم لەچاومان دەبارێنین بۆ لەدەستدانی فەرماندەیەكی گەنج، هەڵكەوتوو، كوڕە ئازایەكی شاری كەركوك كە بەم تەمەنە كەمەوە توانی ئەو هەموو خەڵكە لە دەوری خۆی كۆبكاتەوە. وتیشی: لەم یادەدا بەناوی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، شێخ جەعفەر، سەركردایەتیی یەكێتی، فەرماندەیی هێزەكانی حەفتا و مەڵبەندی رێكخستنی پێشمەرگەوە، سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی یەكە بە یەكەی ئەم بنەماڵەیە دەكەین. وتیشی: یه‌كێتی كاروانێكی گه‌وره‌ی شه‌هیدانی به‌ڕێخستووه بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانمان، یه‌كێتی و رۆڵه قاره‌مانه‌كانی سنگیان به گولله‌وه‌یه، یه‌كێتی خاوه‌نی ئه‌و ژماره شه‌هید و تێكۆشه‌رانه بێت، خه‌یاڵیان خاوه ئه‌وانه‌ی گره‌و له‌بارەی كه‌وتنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌كه‌ن.
پاشان، وتاری بنه‌ماڵه له‌لایه‌ن محه‌مه‌د زه‌نگه‌نه باوكی شه‌هید نه‌قیب زوهێر پێشكه‌شكراو سوپاسی سه‌رۆك بافڵ و هه‌موولایه‌كی كرد و رایگه‌یاند: به ئاماده‌بوون و هاوخه‌میتان له ئازاری ئێمه‌تان كه‌مكرده‌وه. وتیشی: کاتێک هەواڵەکەم پێگەیشت و سەرۆک بافڵ-م بینی، پێیوتم تەنها کوڕی تۆ نییە، کوڕی منیشە، بەڕاستی سەلماندی کوڕی سەرۆک بافڵ و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە.