پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2022/11/30، د.ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له ده‌یڤد هه‌نت، كونسوڵی گشتیی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان و وەفدی یاوه‌ری كرد، كه به‌مه‌به‌ستى ماڵئاواییكردن و ته‌واوبوونی ئه‌ركه‌كه‌یان له هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانی كردبوو.
له دیدارێكدا سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌بایه‌خه‌وه باسی گرنگیی ماوه‌ی كاركردنی به‌ڕێزیان و لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌شی نێوانیان كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنیشی بۆ خواست له‌و ئه‌ركه نوێیه‌ی كه له ئاینده‌دا پێیان ده‌سپێردرێت.