ئیندۆمی بۆ ژنی دووگیان زیانی هەیە

08:28 - 2022-11-30
هەمەرەنگ
955 جار خوێندراوەتەوە

بێگومان لە سەرانسەری دنیادا خواست لەسەر ئیندۆمی زۆرە بە تایبەتی لەلای گەنجان و منداڵان چونكە دەڵێن بەتامە، ئیندۆمی زیانی زۆرە و لەگەڵ ئەوەشدا هەر دەیخۆن، زیانەكانی بەهۆی ئەوەوەیە كە پڕۆتینی تێدا نییە و ئەمە كێشە بۆ تەندروستی دروست دەكات، كەسانێك هەن بەبەردەوامی ئیندۆمی دەخۆن و مەترسییە گەورەكانی نازانن بەتایبەتی بۆ منداڵان كێشەیەكی گەورە لە تەندروستیاندا دروست دەكات.
بۆیە تا دەتوانن منداڵەكانتان لە ئیندۆمی بەدووربگرن، بەتایبەت ژنانی دوو گیان پێویستە ئیندۆمی نەخۆن، چونكە زیان و كاریگەری خراپی هەیە بۆ سەر تەندروستیان، چونكە ئیندۆمی پەستانی خوێن بەرزدەكاتەوە، لە هەمانكاتیشدا زیان بە چالاكییەكانی كۆرپەلەكەی سكی دایكەكە دەگەیەنێت.
دیانا ئەحمەد

بابەتە پەیوەندیدارەکان