هه‌رێز جه‌مال
به ئه‌نجامدانی هه‌شت یاری له گروپه‌كانی پێنجه‌م تاوه‌كو هه‌شته‌م له ئه‌مڕۆو سبه‌ی هه‌ینی ته‌واوی هه‌ڵبژارده سه‌ركه‌وتووه‌كانی قۆناغی شانزه‌ی مۆندیالی 2022ـی قه‌ته‌ر ده‌رده‌كه‌ون پاش ئه‌وه‌ی تاوه‌كو ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه نیوه‌ی هه‌ڵبژارده سه‌ركه‌وتووه‌كان ده‌ركه‌وتوون.
هه‌ڵبژارده‌كانی فه‌ره‌نساو سه‌نیگال و هۆڵه‌نداو ئینگلته‌راو ئه‌مه‌ریكا له ده‌ستپێكی جه‌وله‌ی سێیه‌م سه‌ركه‌وتن و وه‌ك ئه‌وه‌ی له خشته‌ی یارییه‌كانیش هه‌یه بڕیاره شه‌وی رابردوو چاره‌نووسی چوار هه‌ڵبژارده‌ی تر دیاری كرابێت.
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ش یارییه‌كانی جه‌وله‌ی سێیه‌م و كۆتایی گروپی پێنجه‌م و شه‌شه‌م به‌دیار ده‌كه‌وێت به‌م خشته‌ی خواره‌وه
سه‌عات 6:00ـی ئێواره
*كه‌نه‌دا - مه‌غریب ( گروپی شه‌شه‌م)
*كرواتیا - به‌لجیكا ( گروپی شه‌شه‌م)
سه‌عات 10:00ـی شه‌و
*ژاپۆن - ئیسپانیا ( گروپی پێنجه‌م)
*كۆسته‌ریكا- ئه‌ڵمانیا ( گروپی پێنجه‌م)
بڕیاره سبه‌ی هه‌ینیش ته‌واوی یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی حه‌وته‌م و هه‌شته‌م به‌م خشته‌یه‌ی خواره‌وه به‌رێوه‌بچن و په‌رده له‌سه‌ر یارییه‌كانی قۆناغی گروپه‌كان دابدرێنه‌وه.
سه‌عات 6:00ـی ئێواره
*غانا-ئۆره‌گوای ( گروپی حه‌وته‌م)
*كۆریای باشوور - پۆرتوگال ( گروپی حه‌وته‌م)
سه‌عات 10:00ـی شه‌و
*به‌رازیل- كامیرۆن (گروپی هه‌شته‌م)
*سویسرا - سڕبیا ( گروپی هه‌شته‌م)