ئه‌لفرێد ئه‌لڤارێز
له توركییه‌وه: فه‌رهاد چۆمانی
خۆكوشتن له كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌دا له ئه‌ده‌ب دانه‌بڕاوه، بگره بووه به‌شێكیش لێی. رۆمانتیكه‌كان له سه‌ده زێڕینه‌كاندا ئه‌وه‌یان له مێشكی هه‌موواندا چاند كه بیرۆكه‌ی خۆكوشتن ده‌بێت وه‌ك باجێك به‌رابه‌ر بلیمه‌تی بدرێت. ئه‌گه‌رچی دواتر ئه‌و بڕوایه پووكایه‌وه، به‌ڵام له دوای رۆمانتیكه‌كانه‌وه هیچ شتێك وه‌كو جاران نه‌بوو. خۆكوشتن وه‌ك بۆیه‌یه‌كی لانه‌چوو به كه‌لتوری رۆژئاواوه نووسرا. په‌تای رۆمانتیك له ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا وه‌ك ئه‌وه وابوو له ته‌واوی ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئه‌وروپا لێبوورده‌ییان به‌رانبه‌ر ئه‌م چالاكییه نواندبێت. ئه‌وه‌ی هه‌بوو هه‌م له روانگه پزیشكییه‌كه‌وه هه‌م به مانا زاتییه‌كه‌ی خۆی " لێبوورده‌یی" بوو په‌یوه‌ستیی كۆمه‌ڵایه‌تی پته‌وتربوو، حوكمی خۆكوشتن له‌ژێر به‌ندی یاسا كۆنه‌كان هاته ده‌ره‌وه و چیتر وه‌ك تاوانێك نه‌ده‌بینرا. به مه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی خۆكارانه بووه به‌شێك له هونه‌ر. كاتێك خۆكوشتن له توند‌وتیژترین ساته‌كانی خۆیدا وه‌ك تیشكێكی چڕ و دراماتیكی كه‌وته سه‌ر ژیان وای كرد ببێته تێمه‌ی سه‌ره‌ده‌ری كردن بۆ دۆستۆیڤسكی، كه له پێشه‌وایانی پۆست-رۆمانتیكی سه‌ده‌می بیسته‌مه.
نووسه‌ران سیمبولی بێهیوایین
بۆ یه‌كه‌مجار كیكه‌گۆرد به روونترین شێوه له یاده‌وه‌رییه‌كانی رۆژانه‌یدا خستییه‌ڕوو. "ده‌كرێ ته‌واوی چاخ به‌سه‌ر نووسه‌ران و خوێنه‌راندا دابه‌ش بكرێت. نووسه‌ران سیمبولی بێهیوایین، خوێنه‌رانیش نووسین ره‌تده‌كه‌نه‌وه و پێیانوایه خاوه‌ن هۆشیارییه‌كی باڵاترن. ئه‌وه له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش بیاننووسیبایه، هه‌مان شتی نووسه‌ره‌كانیان ده‌نووسی. له بنچینه‌دا هه‌موویان له نێو هه‌مان بێهیواییدان. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تاكه‌كه‌س ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی نییه به بێهیواییه‌كه‌ی ببێته كه‌سێكی گرنگ، بۆیه بێهیوایی هیچ به‌هایه‌كی نابێت. ئایا هه‌ر ئه‌مه‌یه كه ده‌ڵێن بێهیواییمان تێپه‌ڕاندووه؟"
له‌گه‌ڵ هاتنی سه‌ده‌ی نۆزده‌دا پرسی مه‌رگ و خۆكوشتن تووناوتوونتر بوو. چونكه چیتر مه‌رگ ئاماژه نه‌بوو بۆ دوای ژیان. له باتی ئه‌وه خۆكوشتن ئاماژه بوو بۆ ئه‌وه‌ی به درێژایی ژیانت چۆن ژیاوی، هه‌ر به‌مه‌شه‌وه حوكم له‌سه‌ر ژیان ده‌درا "به‌درێژایی ئه‌و ژیانه بێمانایه‌ی ژیاوم، بایه‌كی تاریك له داهاتوومه‌وه به‌سه‌رمدا هه‌ڵده‌كات نیشانم ده‌دات و ئاماژه‌ی ساڵانی داهاتووی ژیانمن." مێرسۆی پاڵه‌وانی رۆمانی نامۆی ئه‌لبێرت كامۆ له رێگه‌ی ئه‌و روانگه خه‌مۆكه‌وه، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی قه‌شه‌یه‌ك بۆ دڵنه‌وایی ده‌چێته نێو خانووه‌كه‌یه‌وه. په‌یوه‌ستبوون به مه‌رگ ئه‌و بڕوادارییه‌ش بێ به‌ها ده‌كات كه بنه‌مای كۆمه‌ڵگه‌ی له‌سه‌ر بنیاتنراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌وه‌ش گرنگه ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌و ئه‌ركه ده‌گرێته سه‌ر شان قه‌شه‌یه، چونكه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كاتێك هێزی ئایین لاواز ده‌بێت هێزی خۆكوشتن زیاتر ده‌بێت. ئیتر خۆكوشتن ته‌نیا چالاكییه‌كی قبووڵكراو و ته‌شه‌نه‌سه‌ندوو نابێت، له‌هه‌مانكاتدا ناچارییه‌كی بیرمه‌ندانه ده‌بێت"ده‌بێ بێباوه‌ڕی خۆم ده‌ربخه‌م، باڵاترین فكری من نه‌بوونی خوداوه‌نده. تاوه‌كو ئێستا مرۆڤه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان نه‌كوژن خودایان داهێنا. به‌درێژایی مێژوو من تاكه كه‌سێكم كه دروستكردنی خودام ره‌تكردبێته‌وه." كریلۆڤی پاڵه‌وانی شه‌یتانه‌كانی فیۆدۆر دۆستۆیڤسكی ئه‌م قسانه ده‌كات و خۆی ده‌كوژێت. ئه‌و شته‌ی كه دۆستۆیڤكسی ناوی ده‌نێت "خۆكوشتنی ئاگامه‌ندانه" به‌جێده‌گه‌یه‌نێت. كامۆ له سیزیڤدا ئه‌مه به "تاوانی میتافیزیكی، كه لۆژیكه‌كه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گرانه‌یه." ناوده‌نێت. كامۆ كیریلۆڤ ده‌كاته فیگۆری سه‌ده‌ی بیسته‌م.
دۆستۆیڤسكی چه‌ندین لاپه‌ڕه به‌م رووداوه ده‌دات و چه‌ندباره ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ری. باشه هۆكاری ئه‌و هه‌موو پێداگرییه له‌سه‌ر ئه‌و كێشه‌یه چییه؟ ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی ئه‌مه به دروستی و یه‌كلا كه‌ره‌وه سه‌ختیش بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێده‌چێت قبووڵكردنی سه‌رنجڕاكێشیی خۆكوشتن لای ئه‌و قبووڵ نه‌كراو بێت.
خۆكوشتن ده‌كه‌وێته سه‌رووی هه‌موو سیستمه ئه‌خلاقییه‌كانه‌وه
له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌گه‌ر خودا نه‌بێت، ئه‌وكاته ئیراده‌ی مرۆڤ، دروست هاوشێوه‌ی ژیانی مرۆڤ بۆ خودی مرۆڤ خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه. به‌مشێوه‌یه مرۆڤ به خودایی ده‌بێت و به دوور له تێگه‌یشتنه‌كه‌ی نیچه و به مانا ساده‌كه‌ی هیچ شتێكی باڵاتر نامێنێته‌وه. ئه‌مه‌ش راگه‌یاندنی له‌سه‌روودانانی ئیراده‌ی خۆیی و چوونه شوێنی خوداوه‌ند و راگه‌یاندنی مه‌رگی ده‌بێت. دواتر ڤیگنشتاین باسی له‌وه كرد كه خۆكوشتن ده‌كه‌وێته سه‌رووی هه‌موو سیستمه ئه‌خلاقییه‌كانه‌وه "ئه‌گه‌ر خۆكوشتن سه‌ربه‌ست بێت، هه‌موو شتێك سه‌ربه‌ست ده‌بێت. ئه‌گه‌ر تاكه یه‌ك شت بمێنێ سه‌ربه‌ست نه‌بێت، خۆكوشتنش سه‌ربه‌ست نابێت. ئه‌مه‌ش رۆشنایی ده‌خاته سه‌ر سروشتی ئه‌خلاق، چونكه خۆكوشتن به واتایه‌كی تر گوناهی بنه‌ڕه‌تییه. لێكۆڵینه‌وه له خۆكوشتن وه‌ك لێكۆڵینه‌وه له هه‌ڵمی جیوه وایه بۆ تێگه‌یشتن له سروشتی هه‌ڵم. یان خۆكوشتن له خۆیدا نه باشه و نه خراپه؟" ئه‌م ئارگیومێنته له‌لایه‌ن كیریلۆڤه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی دراماتیكی به‌جێهێنرا. به خۆكوشتنیه‌كه‌ی هه‌موو شتێكی قبووڵ كرد كه دواتر كامۆ ناوی ده‌نێت "پووچگه‌رایی" ئه‌ویش گه‌یشتنه به‌و بڕوایه‌ی كه دنیایه‌كه هیچ چاره‌سه‌رییه‌كی بنه‌ڕه‌تی نییه، ته‌نیا به‌ریه‌ككه‌وتن و خلیسكی و ئاڵۆزییه. دۆستۆیڤكسی له بیره‌وه‌رییه‌كانی نووسه‌رێك روانگه‌ی "سفری نیوه" قبووڵ ناكات.
ئه‌و ناچارییه بۆ خۆكوشتنێكی هۆشمه‌ندانه شتێكه خۆی دایهێناوه و وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌و هه‌ڕه‌شه‌ی خۆكوشتنه‌ی "خۆكوشتنی كیریلۆڤ" خودا ناچار بكات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ربكه‌وێت و له تۆنی ده‌نگیشیدا هه‌مان شت ده‌خوێندرێته‌وه. دواجار ئه‌مه وه‌ك دۆخێكی پڕ كێشه‌ی وا ده‌رده‌كه‌وێت كه ناتوانێت رۆحی خۆیشی له نێودا رزگار بكات. بێگومان ئه‌ه‌و هه‌موو هه‌وڵانه‌ش نه‌ده‌بوون ئه‌گه‌ر سفری كۆتایی نه‌بوایه. مه‌سیحیه‌تی دوو سه‌ره‌ی دۆستۆیڤسكی "ئه‌م باوه‌ڕه ئه‌وه‌نده ئاسته‌نگه كه له‌هه‌ر ساتێك‌دا خۆی له پێناویدا ده‌كات" هاوتای رۆحی بۆچوونه سیاسییه كۆنه‌په‌رسته‌كانیه‌تی. ئه‌و نائومێدییه‌كه‌ی به دابینكردنی یه‌ك ده‌نگییه‌كی كۆتایی كه‌م كرده‌وه، كه رێگری له دیدگاكه‌ی ئه‌و ده‌كات وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك نه‌یده‌توانی كه‌فاره‌تی بكات، نه‌توانێت به‌رده‌وام بێت. كه‌واته له پرسی خۆكوشتندا، دۆستۆیڤسكی وه‌ك پردێك له نێوان سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م و سه‌رده‌می ئێمه‌دا مامه‌ڵه ده‌كات. وه‌ك رۆماننووسێك كاره‌كته‌رێك دروست ده‌كات درامای ژیانی رۆحی نمایش ده‌كات كه له ئایین تێده‌په‌ڕێت: كیریلۆڤ به هه‌موو لۆژیكه هۆشیار و حه‌تمییه‌كه‌یه‌وه، به هه‌مان شێوه خۆی ده‌كوژێت. دۆستۆیڤسكی خۆی ئه‌م لۆژیكه ره‌تده‌كاته‌وه و واز له بیروباوه‌ڕی ته‌قلیدی خۆی ناهێنێت. ئه‌و ئایینی مه‌سیحی وه‌ك پاساوێك بۆ نووسین ده‌ناسێنێت، به ئامانجی به‌رده‌وام بوون له ئاهه‌نگ گێڕان به‌و ژیانه‌ی له كتێبه‌كانیدا خراوه‌ته‌ڕوو. هه‌روه‌ها ئه‌وه ده‌رده‌خات چه‌نده بێ هیوایه. بۆیه تا خۆشه‌ویستی و ره‌حمه‌تی مه‌سیحی له رۆمانه‌كانییدا گه‌وره‌تر بێت، گوناهباری و فێڵكردن گه‌وره‌تر ده‌بێت. كاتێك له رۆمانه‌كه‌دا قه‌شه باوكه زۆسیما ده‌مرێت، ده‌ستبه‌جێ ته‌رمه‌كه‌ی بۆن ده‌كات. وه‌ك ئه‌وه وایه دۆستۆیڤسكی خواسته كریستیانییه‌كانی خۆی بۆنیان كردبێت.
سەرچاوە: oggito