بەڕێزان کەسوکار و خانەوادەی تێکۆشەر، شێخ جندۆ کۆپۆ، کەسایەتی دیاری ئێزدی.
بەداخ و پەژارەوە ھەواڵی کۆچی دوایی (میرۆ جندۆ) مان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین کە نموونەی بەرزی خەبات و تێکۆشانن.
ھاوبەشی خەمتانین، رۆحی کۆچکردوو بۆ ھەمیشە شاد، خوای گەورە سەبر و ئارامیتان پێببەخشێت.
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال