كۆمپانیای ئه‌دیداس شۆڕشێكی گه‌وره‌ی له پێڵاوی یاریكردنی یاریزانان ده‌كات و ئه‌مجاره به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی كریستال جۆرێكی نوێی پێڵاو به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
وه‌كو هه‌میشه كۆمپانیای ئه‌دیداسی ئه‌ڵمانی پێشه‌نگه له بیرۆكه نوێیه‌كانی له كاره‌كه‌ی دا كه دروستكردنی كه‌ل و په‌لی وه‌رزشیه و ئه‌مجاره جۆرێكی نوێی پێڵاوی داهێناوه كه له ماركه‌ی پریداتۆری به‌ناوبانگه.
ئه‌م پێڵاوه له دروستكردنی ژماره‌یه‌كی زۆری كریستا به‌كارهێنراوه ته‌نانه‌ت لۆگۆی ئه‌دیداس كه سێ خه‌ته‌كه‌یه به كریستال له‌سه‌ر پێڵاوه‌كه دروست كراوه.
دروستكردنی ئه‌م پێڵاوه‌ش به هاوبه‌شی بووه له‌گه‌ڵ كۆمپانیای سوارۆڤسكی به‌ناوبانگ كه له بواری كریستال كار ده‌كات و به‌كارهێنانی كریستاڵیش له پێڵاوه‌كه دیزانێكی ناوازه‌ی پێبه‌خشیوه.
یه‌كه‌م یاریزانیش كه له‌لایه‌ن كۆمپانیاكه‌وه دیاریكرا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پێلاوه له یارییه‌كان به‌كاربهێنێت جودی بیلینگهامی ئه‌ستێره‌ی لاوی دۆرتمۆند بوو كه یاری به‌رامبه‌ر به لایپزیگ ئه‌و پێڵاوی به‌كارهێنا و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له ماوه‌ی داهاتوو لیۆنێل مێسی كه روخساری سه‌ره‌كی ئه‌دیداسه ئه‌و پێڵاوه به‌كاربهێنێت.
به‌پێی هه‌واڵێكی پێگه‌ی گۆڵیش نرخی ئه‌م پێڵاوه له‌نێوان 280 بۆ 300 پاوه‌ند ده‌بێت و هۆكاری گرانیه‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ژماره زۆره‌ی كریستال كه له سه‌ر پێڵاوه‌كه بوونی هه‌یه.