سواره نه‌جمه‌دین یه‌كێكه له‌و نووسه‌ره گه‌نجانه‌ی ساڵانێكه ده‌نووسێت و چیرۆك و شیعره‌كانی له بڵاوكراوه‌كاندا بڵاوده‌كاته‌وه، چه‌ند به‌رهه‌مێكی وه‌ك كتێب چاپكردووه، له‌وانه رۆمانی سوپاس بۆ دۆستۆیڤسكی و كۆمه‌ڵه‌چیرۆكی تانوپۆ... دواین به‌رهه‌میشی رۆمانی هۆتێل جان له كووچه‌ی خان-ه. له‌م دیداره‌دا نووسه‌ر له‌باره‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه تازه‌یه‌وه ده‌دوێت.
دیداری: ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
*له رۆمانه تازه‌كه‌تدا (هۆتێل جان له كووچه‌ی خان) به شێوازی رۆمانی پۆلیسی ده‌نووسیت، هانده‌رت چی بوو؟ چۆن باسی ده‌قی پۆلیسی ده‌كه‌یت؟
- كۆمه‌ڵگای كوردی زیاتر له‌وه‌ی كۆمه‌ڵگایه‌كی ئاسایی بێت، كۆمه‌ڵگایه‌كی پۆلیسییه، رۆژانه روودوای كوشتن و رفاندن و له‌ناوبردن رووده‌دات، رۆژانه گوێمان له دۆزینه‌وه‌ی بكوژ و دانپێدانان هه‌یه، ئه‌مه جگه له ونبوون و فه‌نابوونی ده‌یان رووداو، كه په‌رده‌پۆش ده‌كرێت و بكوژ و تاوانبار ده‌بن به هه‌ڵم، راسته له هه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌كدا رووداو هه‌یه، به‌ڵام له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا جۆرێك له نه‌شازی هه‌یه، كه بووه به سیمای رووداوه‌كان، رووداوی وا كه مرۆڤ تووشی شۆك ده‌كات، كوشتن له‌سه‌ر ده‌سكێ كه‌ره‌وز، پیاوێك ژنه‌كه‌ی خۆی ده‌ستووتێنێت! كوڕێك دایكی خۆی ده‌كوژێت! منداڵێكی شه‌ش ساڵان ده‌خنكێنرێت، گڕ له كۆگایه‌كی كتێب به‌رده‌درێت، له‌سه‌ر شیری منداڵ پیاوێك پێنج ساڵ زیندانی ده‌كرێت، ئه‌مانه و ده‌یان چیرۆكی دیكه‌ی سه‌رنجڕاكێش. كه نووسه‌ر بیه‌وێت یان نا، كاریگه‌ری ئه‌م رووداوانه به‌سه‌ر ده‌قه‌كه‌یه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت. رۆمانی (هۆتێل جان له كووچه‌ی خان) هه‌ڵقوڵاوی ناو ئه‌م كۆمه‌ڵگاییه، بۆیه ئه‌گه‌ر مۆركێكی پۆلیسی پێوه دیار بێت، حاڵه‌تێكی نه‌شاز نییه، به‌ڵكو نه‌شازی ئه‌وه‌یه نووسه‌رێكی كورد به‌هه‌شتت بۆ دروست بكات، من نووسه‌ری رۆمانی پۆلیسی نیم، خوێنه‌ری هه‌ندێك له كاره‌كانی كاره‌كته‌ری (شارلۆك هۆڵمز)م، هه‌ندێجار سه‌رسامی لا دروست كردووم، به‌ڵام بۆ خۆم كه ده‌نووسم، نامه‌وێت رۆمانی پۆلیسی بنووسم، ئه‌وه كاریگه‌ری رووداوه‌كانی رۆمانه‌كه‌یه، دۆخێك له پۆلیسی ده‌سه‌پێنێت به‌سه‌ر ده‌قه‌كه‌دا، له‌و باوه‌ڕه‌دام چ من و چ هه‌ر نووسه‌رێكی تر، ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ده‌قێكی راسته‌قینه بنووسێت، ناچاره باوردۆخی كۆمه‌ڵگاكه‌ی پشتگوێ نه‌خات، كاتێكیش كاری تێده‌كات، جۆرێك له فه‌زای پۆلیسی باڵ به‌سه‌ر ده‌قه‌كه‌دا ده‌كێشێت، گرنگ ئه‌وه‌یه نه‌یه‌ڵیت باوردۆخ و رووداوه راسته‌قینه‌كان جڵه‌وی ده‌قه‌كه‌ت له ده‌ست بسه‌نن، خه‌یاڵ و پلانی كاره‌كه‌ت به ئاڕاسته‌یه‌كی تردا به‌رن.
رۆمانی پۆلیسی، به ته‌واوه‌تی هه‌ردوو پێی له‌ناو ئه‌ده‌بیاتدا نییه، به‌ڵكو نووسه‌ری پۆلیسی پێكهاته‌یه‌كه له ئه‌دیب و رۆژنامه‌نووس و پارێزه‌ر و لێكۆڵه‌ر و هه‌ندێ كات ده‌روونزانیش، واته رۆمانێكی پوخت و ئه‌ده‌بیت بۆ نانووسێت، له دنیادا زۆرجار رۆمانه پۆلیسییه‌كان یارمه‌تیده‌ری لێكۆڵه‌ره‌كانن، زۆرجار كاریگه‌ریان هه‌یه له‌سه‌ر ره‌وتی رووداوه راسته‌قینه‌كان، نامه‌وێت وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌م درێژ بكه‌مه‌وه، به‌ڵام ده‌شێت په‌ل بكێشێت بۆ پێگه‌ی رووداوی راسته‌قینه
له‌ناو ده‌قدا.
*نووسه‌ر خه‌می گیرفانی نه‌بێت باشتر ده‌نووسێت یان به‌پێچه‌وانه‌وه؟
-نووسه‌ر ئه‌گه‌ر ته‌واوی هۆشی له نووسیندا نه‌بێت، ئه‌سته‌مه بتوانێت، ئه‌وه بنووسێت، كه خۆی ده‌یه‌وێت، له كاتێكدا نووسه‌ری راسته‌قینه خه‌می گیرفانی خۆی و گیرفانی ئه‌وانی دیكه‌شی هه‌یه، هه‌ردوو ئاڕاسته‌كه هه‌یه، زۆرجار برسێتی ده‌قی گه‌وره‌ی لێ به‌رهه‌م هاتووه، زۆرجاریش به‌هره‌ی گه‌وره‌ی له‌ناوبردووه. تۆ كه ده‌نووسیت، له كوێ خه‌یاڵت لای ره‌وتی ده‌قه‌كه بێت! له كوێ خه‌یاڵت لای نه‌مانی غاز و پاره‌ی مۆلیده و شیر و كرێی خانوو و ده‌یان چه‌قۆی تر بێت، كه له بۆسه‌ی هه‌ڵدڕینی گیرفانتدان.
*له‌نه‌وه‌ی خۆت به‌رهه‌می كام نووسه‌ره‌ت به‌دڵه؟
- به‌گشتی نه‌وه‌ی ئێمه زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند نین، ئێمه كه‌وتینه نێوان دوو نه‌وه‌وه، نه‌وه‌ی هه‌شتاكان كه خاوه‌نی رۆشنبیرییه‌كی عه‌ره‌بین. نه‌وه‌ی دوای ئێمه، كه ئه‌ده‌بی كوردی به‌سه‌ر جیهاندا كرایه‌وه، نه‌وه‌ی پێش ئێمه نه‌وه‌یه‌كی پابه‌نده، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م نه‌وه نوێیه‌وه، نه‌وه‌یه‌كی ناپابه‌ند و یاخین، ئێمه جۆرێكین له پابه‌ندبوون و یاخیبوون. به تێكڕا نووسه‌رانی نه‌وه‌ی منیش وه‌ك نه‌وه‌ی پێشوو به‌شێكیان رێچكه‌ی خۆیان وه‌رگرتووه و توانیویانه جێگه‌ی خۆیان بكه‌نه‌وه له نێوه‌نده‌كه‌دا. ره‌نگه ئه‌سته‌م بێت لێره‌دا ناوێلێك ریز بكه‌م، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌رسامی زۆرێك له توانای هاوته‌مه‌نه‌كانی خۆشمم.
*تۆ ئه‌زموونی ژیانی خۆت ده‌كه‌ی به ده‌ق یان به‌پێی خوێندنه‌وه و لێكۆڵینه‌وه ده‌نووسیت؟
-هه‌ر كرده‌یه‌كی نووسین، له نووسراوی كارگێڕییه‌وه بۆ فه‌لسه‌فه، پێویستی به خوێندنه‌وه‌یه، نووسین به‌بێ ئه‌زموونی خوێندنه‌وه مه‌حاڵه! چی ده‌نووسی ئه‌گه‌ر ئه‌زموونی پێش خۆت نه‌خوێنیته‌وه! با ئه‌زموونی ژیانی خۆشت بێت، هه‌ر پێویستی به خوێندنه‌وه هه‌یه. جگه له (ئه‌و نامانه‌ی بۆ پیرێتی خۆم ده‌یاننێرم) له هیچ ده‌قێكی تردا، راسته‌وخۆ ئه‌زموونی ژیانی خۆم نه‌كردووه به‌ده‌ق، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كیمیای ده‌ق پێویستی به تێكه‌ڵكردنی كۆمه‌ڵێك ماده‌ی جیاواز هه‌یه، له ئه‌نجامدا ماده‌یه‌كی تازه‌ی لێ به‌رهه‌م دێت، كه سیمای ماده‌ی پێكهاته‌كه‌ی پێوه دیار نییه.
*كام به‌رهه‌می خۆت ئه‌وه‌یه كه خۆت ویستووته؟
- هه‌ر پێنج كتێبه‌كه‌م خۆم ویستوومه بۆیه بڵاوم كردۆته‌وه، جگه له‌م پێنج به‌رهه‌مه، ده‌ستنووسی ده‌یان چیرۆك و رۆمانی دیكه‌م هه‌یه، به‌ڵام نه‌مویستووه، ره‌نگه ئه‌و ده‌ستنووسانه هه‌ندێكیان مه‌شق بن، هه‌ندێكیشیان شكستن له نووسینی ده‌قێكدا كه ویستوومه بینووسم، بۆیه به گشتی هه‌موو به‌رهه‌مه‌كانی خۆمم ده‌وێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پرسیاره‌كه‌ت ئه‌وه بێت كامیان زیاتر ویستراوه، ئه‌وا پێت ده‌ڵێم له‌نێو كاره‌كانمدا كتێبی (ئه‌ونامانه‌ی بۆ پیرێتی خۆم ده‌یاننێرم) زیاتر له‌وانی تر خۆمی تیادام، به‌داخه‌وه ئه‌م كتێبه نه‌گه‌یشتووه به‌هه‌موو خوێنه‌رێك، له‌به‌رئه‌وه‌ی كاتی خۆی كه یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد- لقی كه‌ركوك چاپی كرد، ته‌نها دابه‌شكرا و نه‌خرایه بازاڕه‌وه، ئه‌و كتێبه رێچكه‌ی بۆ دروست كردم، كه بۆ خۆم به‌و رێچكه‌یه دڵخۆشم. به‌ده‌ر له‌مانه، ده‌بێت بڵێم، نووسه‌ری راسته‌قینه كۆی ته‌مه‌نی كار بۆ ئه‌وه ده‌كات، كتێبه دڵخوازه‌كه‌ی خۆی بنووسێت، هه‌رچی ده‌نووسیت، هه‌ست ده‌كه‌ی هێشتا ئه‌وه نییه خۆت ده‌ته‌وێت، به‌ڵكو جۆرێكه له مه‌شق بۆ نووسینی كتێبی ته‌مه‌ن، هه‌موو نووسه‌رێك خه‌ونی ئه‌وه‌یه كتێبێك بنووسێت، كه ته‌واویكرد هه‌ست بكات، هه‌موو ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌یه‌وێت له‌و كتێبه‌دا هه‌یه، ئه‌مه‌ش تا راده‌یه‌ك مه‌حاڵه. چونكه ئه‌گه‌ر راشكاوبم له‌گه‌ڵت زۆرجار نووسه‌ر بۆ خۆشی نازانێت چی ده‌وێت!
*نووسین بۆشایی رۆحی بۆ پڕكردوویته‌وه؟
- من نووسین وه‌ك چاره‌سه‌ر نابینم، به‌ڵكو نووسین جۆرێكه له ته‌شخیص.
*ده‌توانیت واز له نووسین بهێنیت و نه‌چیت به‌لایدا؟
- نا، بۆچی واز له نووسین بهێنم! ئه‌گه‌ر نه‌نووسم چی بكه‌م! له ماڵه‌وه دابنیشم و ژیانێكی رۆتینی بژیم! من ده‌توانم بنووسم، كه‌واته ده‌نووسم، ئه‌م پرسیاره دوو بیركردنه‌وه‌ی لای من دروست كرد، یه‌كه‌میان ئایا نووسین بۆ خۆ به‌تاڵكردنه‌وه‌یه؟ دووه‌میان ئایا نووسین جۆرێكه له مۆرفین و ئالووده‌بوون؟ له ئه‌زموونی خۆمه‌وه، ئه‌گه‌ر وه‌ڵام بده‌مه‌وه، نووسین نه خۆ به‌تاڵكردنه‌وه‌یه، نه مۆرفینه، نووسین جۆرێكه له به‌رپرسیارێتی، به‌رپرسیارێتی به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێت بنووسیت، بۆ ده‌بێت بنووسیت؟ ئه‌وه‌یان پرسیارێكی تره. به‌ڵام ناتوانم نه‌نووسم، ته‌نانه‌ت گه‌ر بڵاویشی نه‌كه‌مه‌وه.
*ئه‌گه‌ر ئاكاری نووسه‌رێكت به‌دڵ نه‌بێت یان كه‌سێك لاده‌ر بێت و گوێ به به‌ها ئاكارییه‌كان نه‌دات ده‌قه‌كه‌ی ده‌خوێنیته‌وه؟
- به‌دڵنیاییه‌وه ده‌یخوێنمه‌وه، خۆ من هه‌موو ئه‌و نووسه‌رانه ناناسم، كه كتێبه‌كانیان ده‌خوێنمه‌وه، نازانم نووسه‌رێكی ئه‌فریقا ئاكاری چۆنه، به‌ڵام ده‌زانم چۆن ده‌نووسێت، یان نووسه‌رێكی ئه‌مریكای لاتین، نووسه‌رێكی ئاسیایی، هه‌موو ئه‌و دووره ده‌ستانه خاوه‌نی ئاكاری جیاوازن، ده‌شێت كه‌لتور و داب و نه‌ریت مانای جیاواز بدات به ئاكار، من مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كتێبه‌كه‌دا ده‌كه‌م، ئه‌م پرسیاره له‌وه ده‌چێت كه پێت بڵێن ده‌چیت بۆ لای پزیشكێكی بێ باوه‌ڕ تاكو چاره‌سه‌رت بكات؟ من كارم به چاره‌سه‌ره‌كه‌یه‌تی نه‌ك باوه‌ڕه‌كه‌ی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت ئه‌وه‌بێت نووسه‌رێكی به‌د ئاكار كتێبێك له‌سه‌ر به‌ئاكاربوون بنووسێت، ئه‌وا شتێكی تره، كه نووسه‌رێك درۆ له‌گه‌ڵ خۆیدا بكات، به گشتی من ئه‌و نووسه‌رانه‌م خۆشده‌وێت، راستگۆن، له‌گه‌ڵ خۆیان و له‌گه‌ڵ نووسینیان راستگۆن، با هه‌ر ئایدۆلۆژیا و باوه‌ڕێكیان هه‌بێت، گرنگ ئه‌وه‌یه به‌ڕاستگۆیی به‌یانی بكه‌ن.