دوێنێ، بەهۆی تەقینەوەیەكەوە لە كارگەیەكی ئاسن لە تانجەرۆ ژمارەیەک کرێکار برینداربوون.
لەوبارەیەوە، ئاوات عەلی حەمەساڵح وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بە PUKmedia راگەیاندووە: بەهۆی تەقینەوەكەوە، ئاگرێكی گەورە لە كارگەكە كەوتبووەوە.
لای خۆیەوە، سەركەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوە کرد: بەهۆی رووداوەكەوە چەند كرێكارێك برینداربوون. وتیشی: بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان، سەرەتا ئاگر لە كارگەكە كەوتۆتەوە و دواتر تەقینەوەكە روویداوە.
هەروەها، دكتۆر ئومێد عەلی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شار بە PUKmediaی راگەیاند: بەهۆی رووداوەكەوە 13 كەس برینداربوون، كە تەندروستیی سێ كەسیان ناجێگیرە و یەكێكیان قاچی لەدەستداوە و دووانەكەی تریش رێژەیەكی زۆری جەستەیان سووتاوە.