سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 26/12/2022 بە ئامادەبوونی دەرباز کۆسرەت رەسوڵ کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و ئەبوزێد ساڵح لێپرسراوی مەڵبەندی کۆیە و عەباس فەتاح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان و ئاسۆ مستەفا بەڕێوەبەری ناحیەی تەق تەق و یاریزانان و جەماوەری ناوچەکە، یاریگای یانەی وەرزشی تەق تەق دوای نۆژەنکردنەوەی لە لایەن رێکخراوی رێباز فاوندەیشن لەسەر ئەرکی دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کرایەوە.
لە مەراسیمی کردنەوەی یاریگاکەدا، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ وتەیەکی پێشکەشکرد و رایگەیاند، نۆژەنکردنەوەی ئەو یاریگایە یەکێک بوو لە داواکارییەکانی خەڵکی ناوچەکە، ئێمەش وەک ئەرکی خۆمان یاریگاکەمان نۆژەنکردەوە، بۆ ئەوەی بتوانین خزمەت بە وەرزشوانانی ناوچەکە بکەین.
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ وتیشی، دڵنیابن هەمیشە پاڵپشت و پشتیوانی وەرزشکاران و گەنجان و لاوانی ناوچەکە دەبین و خۆمان بە بەشێک لێیان دەزانین.