پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 26/12/2022 دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی سەردانی مەڵبەندی کۆیەی کرد و لە لایەن ئەبوزێد ساڵح لێپرسراوی مەڵبەند و ستافی مەڵبەندەوە پێشوازی لێکرا.
لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ئەنجومەنی مەڵبەند، کە لێپرسراوی مەڵبەند ئامادەی بوو، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ کورتەیەکی لەبارەی دۆخی کوردستان و عیراق و هەنگاوەکانی یەکێتیی پێشکەش کرد و رایگەیاند، یەکێتیی ئامانجیەتی باشترین خزمەت بەکوردستانیان بکات.
لە درێژەی قسەکانیدا دەرباز کۆسرەت رەسوڵ باسی لە گرنگیی کۆیە و ژیانی حزبایەتی و چۆنیەتی کاراترکردنەوەی ئۆرگانەکان و خزمەتکردنی زیاتری ناوچەکان بەگشتی و کۆیە بەتایبەتی، کرد و هەموو پاڵپشتی و پشتیوانییەکی خۆی بۆ دەربڕین.
کۆبوونەوەکە بە گفتوگۆی هەڤاڵان و ئاڵوگۆڕی بیروڕاکان کۆتایی هات.