هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی فەرەنسا بەڕێوەچوو

09:42 - 2022-04-11
جیهان
363 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ خولی یەكەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی فەرەنسا دەستیپێكرد ‌و زیاتر لە 48 ملیۆن كەس بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكێكی نوێ مافی دەنگدانیان هەیە.

لە پڕۆسەكەدا، 12 كەس خۆیان كاندیدكردووە بۆ پۆستی سەرۆكایەتیی فەرەنسا ‌و بەپێی راپرسییەكان، ململانێیەكی توند لە نێوان ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی ئێستای وڵات ‌و مارین لوپان كاندیدی حزبی چەپی پێشكەوتنخوازەكاندا هەیە ‌و پێشبینی دەكرێت بگەنە خولی دووەمی هەڵبژاردنەكە، كە بڕیارە لە 24ی ئەم مانگەدا بەڕێوەبچێت.

هەریەكێك لە كاندیدەكان پێویستە 50+1ی دەنگەكان مسۆگەر بكات، بۆئەوەی بگاتە كۆشكی سەرۆكایەتیی فەرەنسا.

سەرچاوە/ ئاژانسەكان

بابەتە پەیوەندیدارەکان