جەمال سەرگەتی
لە شاری سلێمانی و لە ناوەندی جەمال عیرفان بە ئامادەبوونی رۆشنبیران، رۆمانی نازیلێی مانگ و شازادەی خۆر بۆ نەوجەوانان بڵاوکرایەوە.
رۆمانەکە تایبەتە بە منداڵان و ئامانج لە نووسینی زیاتر پەروەردەکردنی منداڵانە تاوەکو فێری خوێندنەوە ببن.
رۆمانەکە نووسینی پەیام ئیبراهیمە، دیزاینی بەرگ و ناوەڕۆک چێژوان عبدوڵڵایە.
رۆمانەکە لەبەڕێوەبەرایەتی کتێبخانە گشتییەکانی سلێمانی ژمارەی سپاردنی ساڵی 2023 پێ دراوە.
پەیام ئیبراهیم نووسەری رۆمانی نازیلێی مانگ و شازادەی خۆر، رایگەیاند، رۆمان وەک روخسارێکی گەشاوەی ناو ئەدەبە و زۆرترینی جوانی و جادووی جیهانی ئەدەبی لەخۆیدا بەرجەستە کردووە.
وتیشی، ئامانجم بوو ئەم رۆمانە کە تایبەتە بە نەوجەوانان بنووسم لەو بوارەشدا خزمەت بکەم، لە داهاتووشدا رۆمانی تر بڵاودەکەمەوە.