هۆشداریی دەدرێت لە بەكارهێنانی جۆرە دەرمانێكی كۆكەی منداڵ

11:21 - 2023-01-24
جیهان
313 جار خوێندراوەتەوە

رێكخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداریی دا لە بەكارهێنانی جۆرە دەرمانێكی كۆكەی منداڵ، كە ساڵی رابردوو بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە 300 منداڵ، كە تەمەنیان لە خوار پێنج ساڵانەوە بووە، لەهەریەك لە وڵاتەكانی گامبیا و ئیندۆنیزیا و ئۆزبەكستان.

رێكخراوی تەندروستی جیهانی ئاشكرایكردووە، دوای بەكارهێنانی ئەو جۆرە دەرمانەی كۆكە لەلایەن ئەو منداڵانەوە، كە مادەیەكی كوشندەی تێدابووە كێشەی بۆ گورچیلەی منداڵەكان دروستكردووە و بەهۆیەوە گیانیانلەدەستداوە.

رێكخراوی تەندروستی جیهانی داوای لە 194 وڵاتی ئەندامی رێكخراوەكەی كردووە، رێوشوێنی خێرا بگرنەبەر بۆ رێگریكردن لە بەكارهێنانی ئەو جۆرەی دەرمانی كۆكە، كە رەنگە لە بازاڕەكانی فلیپین و سەنیگال و كەمبۆدیا بفرۆشرێت.

السومریە نیوز

بابەتە پەیوەندیدارەکان