ژماره‌یه‌كی نوێی گۆڤاری (دیوان) به كۆمه‌ڵێك بابه‌تی ئه‌ده‌بیی و رۆشنبیریی و دیدار و ره‌خنه و ده‌قی ئه‌ده‌بی كه‌وته به‌ردیدی خوێنه‌ران.
گۆڤاری دیوان كه ژماره (20)ی ده‌رچووه و له‌لایه‌ن ناوه‌ندی هه‌ولێری مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی (ی.ن.ك)ه‌وه مانگانه ده‌رده‌چێت، ئه‌م بابه‌تانه‌ی له خۆگرتووه:
ره‌هه‌ندی مێژوویی زمان له رۆمانی پاشای گه‌وره‌دا، شێخ مه‌حمود له نێوان لایه‌نگرانی ئینگلیز و توركخواكاندا، مه‌لا عه‌بدوڵڵا فه‌رهادی له دیوانی هه‌ولێردا، هونه‌ری پۆرترێت و تارا خه‌لیل، ده‌وڵه‌تی ره‌گوریشه‌دار، ناشیرینكردنی بینین، له‌گه‌ڵ دۆسێیه‌كی تایبه‌ت به زه‌ینه‌ب خان و دیدارێكی تێروته‌سه‌له له‌گه‌ڵ جه‌لال به‌رزنجی.