سۆزیار یوسف
هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی ده‌ستی پیاوانی دانیمارك بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوودا سێ نازناوی له‌سه‌ریه‌كی جیهان به‌ده‌ست ده‌هێنن پاش بردنه‌وه‌یان له یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتی جیهان له هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا .
پاڵه‌وانێتیی ئه‌مساڵ به هاوبه‌شی له وڵاتی سوید-پۆڵه‌ندا به‌ڕێوه‌چوو، له یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتییه‌كه دانیمارك رووبه‌رووی فه‌ره‌نسا بووه، دانیمارك له گێمی یه‌كه‌م به ئه‌نجامی (16-15) پێشكه‌وت و گێمی دووه‌میش به هه‌مان ریتم یارییان كرد‌و توانیان 34-29 یارییه‌كه ببه‌نه‌وه‌و پاش ساڵانی 2019 و 2021 بۆ جاری سێیه‌م له‌سه‌ر یه‌ك تاجی پاڵه‌وانێتییه‌كه له‌سه‌ر بكه‌ن و به شێوه‌یه‌كی ره‌سمیش بوونه یه‌كه‌م هه‌ڵبژارده گه‌یشتنه ركابه‌رییه‌كانی تۆپی ده‌ست له ئۆلۆمپیادی پاریس 2024.
له یاری دیاریكردنی پله‌ی سێیه‌میش، هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا به ئه‌نجامی
(39-36) گۆڵ له سویدی برده‌وه‌و بووه خاوه‌نی پله‌ی سێیه‌م ، هاوكات هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیاش به بردنه‌وه‌ی له نه‌رویج
(28-24) پله‌ی پێنجه‌می به‌ده‌ستهێنا.
میسر بووه یه‌كه‌م هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌فریقی كه بۆ جاری دووه‌م له‌سه‌ر یه‌ك پله‌ی حه‌وته‌می به‌ده‌ستهێنا پاش ئه‌وه‌ش له یاری دیاریكردنی پله‌به‌ندی (36-35) له هه‌ڵبژارده‌ی هه‌نگاریای برده‌وه .