پوتین: درێژە بە جەنگ دەدەین

08:38 - 2022-04-14
جیهان
429 جار خوێندراوەتەوە

ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی روسیا ئاشکرایکردووە: گفتوگۆ و دانوستانەكان لەگەڵ ئۆكرانیا هیچ دەستكەوتێكی نەبووە و بە بنبەست گەیشتوون، بۆیە درێژە بە جەنگ دەدەن.
سەرۆكی روسیا ئاماژەی بەوەشداوە، كە ئۆكرانیا مل بە جێبەجێكردنی رێكەوتنەكەی ئیستانبوڵ نادات و ئێمەش تا گەیشتن بە ئامانجە سەرەكییەكانمان، بەپێی پلانەكانی خۆمان درێژە بە جەنگ دەدەین.
لە بارەی رووداوەكانی بوچا و تۆمەتباركردنی سوپای روسیا بە كوشتنی هاووڵاتیانی مەدەنی ‌و رەشەكوژی لەو شارەدا، پوتین وتی: ئەو هەواڵانە هەمووی هەڵبەستراون ‌و دوورن لە راستییەوە ‌و تەنها پڕوپاگەندەی وڵاتانی خۆرئاوایە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان