هێرشی ئەلكترۆنی كرایەسەر ناتۆ و بەشێك لە ماڵپەڕەكانی لەكار كەوتن

11:25 - 2023-02-13
جیهان
357 جار خوێندراوەتەوە

  هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی ناتۆ ئاشكرایكرد، شەوی رابردوو ماڵپەڕ و پێگەكانیان لەلایەن هاككەرەكانەوە هێرشی ئەلكترۆنیان كراوەتەسەر، بەتایبەت ماڵپەڕەكانیان لە بارەگای هێزەكانی ئۆپەراسیۆنی تایبەت لە بەلجیكا.  ناتۆ ئاماژەی بەوەكردووە، شارەزاكانیان دەستوبرد وەڵامی هێرشی ئەلكترۆنی هاككەرەكانیان داوەتەوە، هەرچەندە هێرشەكە كاریگەری لەسەر بەشێك لە ماڵپەڕەكان هەبووە، بەڵام بەردەوام ئاسایسی ئەلكترۆنی بەجدی وەردەگرن و رووبەرووی دەبنەوە.  سەرچاوەكان باسیان لەوەكردووە، هاككەرە روسەکان ماڵپەڕ و پێگەكانی ناتۆیان كردۆتە ئامانج و بەشێوەیەكی كاتی بەشێك لە ماڵپەڕەكانی ناتۆ لەكار كەوتوون و هەروەها گروپی "كیڵ نێت"ی روسی لەپشت هێرشەكەوە بوون.  ساڵی رابردوو گروپی "كیڵ نێت" ماڵپەڕی نووسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمریكایان هاككرد، جگەلەوەش هێرشی ئەلكترۆنیان بۆ سەر ماڵپەڕی پەرلەمانی ئەڵمانیا و چەند وڵاتێكی دیكە کردووە، لای خۆشییەوە دیمیتری بیسكۆڤ وتەبێژی كرەملین تۆمەتباركردنیان  بەو هێرشانە بە بێ بنەما وەسف دەكات.  سەرچاوە: دجلة

بابەتە پەیوەندیدارەکان