ئا: كورده‌وان محه‌مه‌د سه‌عید
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق گرێبه‌ستی نوێ له‌گه‌ڵ كۆمپانیای هیلالی ئیماراتی و دوو كۆمپانیای چین ئیمزا كرد، به مه‌به‌ستی فراوانكردن و په‌ره‌پێدانی شه‌ش كێڵگه‌ی نه‌وت و غازی سروشتی، ئامانجی سه‌ره‌كیش له‌م هه‌وڵه‌ی عیراق زیادكردنی به‌رهه‌می غازی سروشتییه، كه پێویستییه‌كی زۆری پێیه‌تی بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با و هه‌روه‌ها بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و بارگرانییه‌ی به‌هۆی كڕینی غازی سروشتییه‌وه له‌سه‌ر شانی حكومه‌تی عیراقه.
ئه‌و گرێبه‌سته‌ی له‌گه‌ڵ ئیمارات ئیمزای كردووه، بۆ ماوه‌ی 20 ساڵه و تایبه‌ته به په‌ره‌پێدانی كێڵگه‌كانی نه‌وت و غازی سروشتی له هه‌ردوو پارێزگای به‌سره و دیاله له باشوور و ناوه‌ڕاستی عیراق.
هه‌نگاوی دووه‌م له به‌سره
سه‌باره‌ت به شێواز و ئاستی به‌رهه‌می ئه‌و كێڵگانه، كۆمپانیای هیلال رایگه‌یاند: كۆمپانیاكه‌یان له هه‌ردوو كێڵگه‌ی كه‌لابات- قه‌مه‌ر و ئه‌لخه‌شم له دیاله‌وه ده‌ستبه‌كار ده‌بن و له پلانیاندایه له ماوه‌ی 18 مانگدا به‌رهه‌مهێنان له‌و كێڵگانه‌دا ده‌ستپێبكات، سه‌ره‌تاش رۆژانه نزیكه‌ی 250 ملیۆن پێ سێجا غاز به‌رهه‌مده‌هێنن، پاشان پڕۆسه‌ی بیرلێدان له كێڵگه‌ی نه‌وت و غازی خزر ئه‌لما له به‌سره ده‌ستپێده‌كات.
هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و گرێبه‌سته‌دا له‌گه‌ڵ هیلال، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق دوو گرێبه‌ستی دیكه‌ی ئیمزا كرد له‌گه‌ڵ دوو كۆمپانیای چینی‌دا، یه‌كێكیان كۆمپانیای (جیۆ-جید)ی چینییه بۆ په‌ره‌پێدان و ده‌رهێنانی نه‌وت له كێڵگه‌ی نه‌وتی حوێزه له باشووری عیراق و كێڵگه‌ی نه‌فتخانه له باكووری خۆرهه‌ڵاتی به‌غدا، دووه‌میان كۆمپانیای یونایتد ئینێرجی گروپه بۆ په‌ره‌پێدانی كێڵگه‌ی نه‌وتی سەندیباد له نزیك شاری به‌سره.
پلانه‌كه‌ی عیراق دوورتره
حه‌یان عه‌بدولغه‌نی وه‌زیر نه‌وتی عیراق له رێوڕه‌سمی ئیمزاكردنی گرێبه‌سته‌كاندا كه محه‌مه‌د شیاع ئه‌لسودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقیش ئاماده‌ی بوو، له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاند: چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌م گرێبه‌ستانه یارمه‌تی عیراق بدەن تا رۆژانه 800 ملیۆن پێ سێجا غازی سروشتی به‌رهه‌م بهێنێت. حه‌یان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، عیراق به نیازه خولێكی نوێی رێگه‌پێدان بۆ كاركردن له كێڵگه‌كاندا و زیادكردنی به‌رهه‌م ده‌ستپێبكات. ئه‌مه‌ش به‌و واتایه دێت كه پلانی عیراق بۆ زیادكردنی به‌رهه‌می نه‌وت و غازی سروشتی زۆر له‌وه دوورتر ده‌ڕوات كه تا ئێستا كراوه.
ئه‌م گرێبه‌سته نوێیان هیوای ئه‌وه‌یانە لێده‌كرێت ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ن و له یه‌ك دوو ساڵی داهاتوودا ره‌نگه عیراق پێویستی به كڕین و هاورده‌كردنی غازی سروشتی نه‌مێنێت، به تایبه‌تیش كه ئه‌مه دوا گرێبه‌ست نابێت له‌و بواره‌دا پلانی دیكه‌شی هه‌یه
عیراق كه تا ئێستا داهاتی سه‌ره‌كی نه‌وته و به رێژه‌ی %95 سه‌رچاوه‌ی داهاته‌كه‌یه‌تی، رۆژانه زیاتر له چوار ملیۆن و 500 هه‌زار بەرمیل به‌رهه‌م ده‌هێنێت و له پێنج ملیۆن به‌رمیلیش نزیك ده‌بێته‌وه، به‌ڵام به‌رهه‌می غازی سروشتیی كه‌مه، له كاتێكدا هه‌ر بۆ به‌كارهێنانی ناوخۆش پێویستی به غازی سروشتی هه‌یه و ئه‌و بڕه‌ی كه تا ئێستا به‌رهه‌می ده‌هێنێت به‌شی به‌كارهێنانی رۆژانه ناكات، چونكه بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با بڕێكی زۆر غازی سروشتی ده‌وێت و هاووڵاتیانیش رۆژانه پێویستیان به غاز هه‌یه بۆ چێشتلێنان و گه‌رمكردنه‌وه‌ی ماڵه‌كانیان، له‌به‌رئه‌وه عیراق به ناچاری غازی سروشتی له ئێران ده‌كڕێت، به‌ڵام ئه‌م گرێبه‌سته نوێیانە هیوای ئه‌وه‌یان لێده‌كرێت ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ن و له یه‌ك دوو ساڵی داهاتوودا ره‌نگه عیراق پێویستی به كڕین و هاورده‌كردنی غازی سروشتی نه‌مێنێت.
كۆمپانیا بیانییه‌كان
ئه‌گه‌ر بارودۆخی سیاسی لێگه‌ڕێ، عیراق ده‌وڵه‌مه‌نده و نه‌وت و غازه سروشتییه‌كه‌ی زۆر له‌وه زیاتره كه پێویستی به كڕین بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رده‌وام له هه‌وڵدایه بۆ زیادكردنی به‌رهه‌می نه‌وت و غاز له رێگه‌ی په‌ره‌پێدانی كێڵگه نه‌وتییه‌كانییه‌وه، ساڵی رابردوو كۆمپانیای سۆمۆی عیراقی رایگه‌یاندبوو كه له پلانیدا هه‌یه تا ساڵی 2027 به نیازه ئاستی به‌رهه‌می نه‌وت بگه‌یه‌نێته حه‌وت ملیۆن به‌رمیلی رۆژانه.
راگه‌یاندنه‌كه‌ی كۆمپانیای سۆمۆ بێبنه‌ما نه‌بوو، چونكه هه‌ر له‌و كاته‌وه پلانه‌كه ده‌ست به جێبه‌جێ كردنی كراوه و یه‌كێك له‌و كێڵگه زه‌به‌لاحانه‌ی ئێستا كاری تێدا ده‌كرێت، كێڵگه‌ی رومێله‌یه كه پڕۆژه‌ی هاوبه‌شی كۆمپانیا بی پی و كۆمپانیای پترۆچاینایه، هه‌روه‌ها كێڵگه‌ی (خۆرئاوای قوڕنه2)ش له‌لایه‌ن كۆمپانیای لوك ئۆیڵه‌وه كاری تێدا ده‌كرێت.
به شێوه‌یه‌كی گشتی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق له چه‌ندین لاوه له هه‌وڵی فراوانكردن و په‌ره‌پێدانی كێڵگه نه‌وتییه‌كاندایه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌می نه‌وت، ئێستاش له‌گه‌ڵ ئیمزاكردنی ئه‌و گربه‌سته نوێیانه‌دا له جێبه‌جێ كردنی پلانه‌كه‌ی پێشووی و پێكانی ئامانجه‌كه‌ی نزیكتر ده‌بێته‌وه.
سه‌رچاوه: سكای نیوز