پرسی جەنگ لە کۆبوونەوەی گروپی 20دا

11:09 - 2023-02-26
جیهان
368 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ شەممە، وەزیرانی دارایی گروپی 20  لە شاری بەنگالورو لە هیندستان، کۆبوونەوەو لە بەیاننامەیەکدا رایانگەیاند: پێویستە جەنگی روسیا و ئۆکرانیا کۆتایی پێبهێنرێت.
شایانی باسە، لە کۆبوونەوەکەدا ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە گروپی 7، پێداگرن لەسەر ئەوەی کە لە بەیاننامەکەیاندا بە توندی ئیدانەی روسیا بکەن، بەڵام تاکو ئێستا ئەو کۆدەنگییە دروست نەبووە.
بەرپرسانی جی 20 بە ئاژانسی رۆیتەرزیان راگەیاندووە، هیندستان پاڵپشتی دەکات بۆ ئەوەی لە هەر بەیاننامەیەکی کۆبوونەوەکەدا وشەی «جەنگ» بۆ وەسفکردنی ململانێکان بەکارنەهێنێت. چونکە هیندستان تاڕادەیەکی زۆر بێلایەنانە لەبەرامبەر شەڕەکەدا وەستاوە و خۆی لە تاوانبارکردنی روسیا بۆ ئەو لەشکرکێشییە بەدوور گرتووە، لە هەمان کاتدا بەدوای چارەسەری دیپلۆماسی و بەرزکردنەوەی کڕینی نەوتی روسیادا دەگەڕێت.
شایانی باسە، لەناو گروپەکادا تا ئێستا چین و روسیا بۆچونیان جیاوازە لەسەر ئەو بابەتە، ئەمە سەرەڕای ئەوەی چین لاپەڕەیەکی 12 خاڵی داوەتە روسیا و چین بۆ رێکەوتنێکی سەرەتایی و وەستانی جەنگ.

بابەتە پەیوەندیدارەکان