زیلینسكی كێشەی بینینی هەیە

07:02 - 2023-02-26
جیهان
273 جار خوێندراوەتەوە

ڤلادیمیر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكرانیا دوای ساڵێك لە لەشكركێشی سوپای روسیا بۆ سەر وڵاتەكەی باسی ئەو نەخۆشییە دەكات كە تووشی بووە.
زیلینسكی تەمەن 45 ساڵ باسی لەوەكردووە، توانای بینینی چاوەكانی بەشێوەیەكی بەرچاو لەدەستداوە، دەشڵێت"ناتوانێت ئەو نووسینانە بخوێنێتەوە كە لەسەر كیسی چا نووسراوە".

زیلینسكی هۆكاری كزبوونی چاوەكانی گەڕاندۆتەوە بۆئەوەی بەدرێژایی ساڵێك لە جەنگ لەگەڵ روسیا، كارێكی زۆری كردووە لە نووسینگەكەی و رووناكی ژوورەكە زۆر خراپ بووە.

زیلینسكی دەڵێت"هەرچەندە هەوڵ دەدەم هیچ شتێك نابینم، چاوەكانم لەدەستداوە، ئەوەش كێشەیەكی جەستەییە و چاویلەكە بەكار دەهێنم بۆ خوێندنەوە".

سەرچاوە: السومریە نیوز

بابەتە پەیوەندیدارەکان