سی ئای ئەی: چین خۆی بۆ جەنگ ئامادە دەكات

05:20 - 2023-02-27
جیهان
317 جار خوێندراوەتەوە

ولیام بێرنز بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری ناوەندی ئەمریكا (سی ئای ئەی) ئاشكرایكردووە، زانیارییە هەواڵگرییەكان دەرخەری ئەوەن، كە "شی جین پینگ" سەرۆكی چین فەرمانی بە سوپای وڵاتەكەی كردووە تاكو ساڵی 2027 ئامادە بن بۆ هێرشكردنەسەر تایوان.

بەڕێوەبەری سی ئای ئەی هۆكاری دواخستنی لەشكركێشی سوپای چینی بۆ سەر تایوان گەڕاندۆتەوە بۆ ئەوەی، كە تائێستا شی جین پینگ گومانی لە توانای سوپای وڵاتەكەی هەیە و دەیەوێت ئامادەكاری زیاتر بكات، بەتایبەت كە ئەزموونی لەشكركێشی سوپای روسیای بۆ سەر ئۆكرانیا لەبەرچاوە.

بەڕێوەبەری سی ئای ئەی جەختیكردووەتەوە لەوەی، كە پێویستە ئەمریكا  هەڕەشە و خواستی سەرۆكی چین بۆ داگیركردنی دوورگەی تایوان بەجددی وەربگرێت، چونكە هێرشی ئەو وڵاتە بۆ سەر تایوان حەتمییە.

سەرچاوە: سكای نیوز

#چین

بابەتە پەیوەندیدارەکان